دوای ئەوەی کە خوێندکارانی #عەفرین# وشەهبا ئەزمونەکانی خولی یەکەمی ساڵی خوێندن-یان کۆتایی پێهێنا، ئەمڕۆلە هەمو قوتابخانە سەرەتاییەکانی شەهبا خوێندکاران بڕوانامەکانیان وەرگرت.
ماوستا نووری مەلا ماموستای قوتابخانەی ئەحداس بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد و وتی، لە پۆلی یەک هاتە پۆلی شەش خوێندکاران بڕوانامەکانی خۆیان وەرگرتووە.
ئیڤاعەبدۆ یەکێک لەخوێندکارەکانی قوتابخانەی ئەحداس بەئاژانسی هەواڵی فوراتی وت، ئەمڕۆمن بڕوانامەکەی خۆمم وەرگرت. من زۆرخۆشحاڵم وهەوڵ دەدەین کە لە وەرزی دووهەمیشدا سەربکەوین.
خوێندکارێکی تربەناوی خالید وتی، ئێمە وەرزی دووهەمی خوێندمان دەگەڕێینەوە بۆعەفرینی ئازاد ولەوێ درێژە بە خوێندن دەدەین.[1]
#27-01-2019#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,537
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!