چاکی سارتکەی سەرێ
شوێن: خۆرهەڵاتی گوندی سارتکەی سەرێ بە دووری شەش تا حەوت کیلۆمەتر لە جادەی گشتیی شارەدێی #سەرکەپکان#، پڵینگانەوە دوورە.
ناو و شۆرەت: هیچ ناوێکی نییە و هەر بە ناوی گوندەکەوە بە چاکی سارتکەی سەرێ، شورەتی ڕۆیشتووە.
مێژوو: هێندە کۆنە کە هیچ گومانێک ناهێڵێتەوە کە بۆ پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە.
ڕەچەڵەک: بە پێی کونییەکەی دەبێ کورد بووبێ و خەڵکی سنوورەکە بوو بێ.
مزار: بۆ هەر جۆرە نەخۆشییەک و مەبەستی دیکە.
تێبینی: مەزارەکە کەوتۆتە نێو گۆڕستانێکی زۆر گەورە و کۆنەوە، جا لەبەر ئەوەی کە تێبینی دەکرێ، ئەو دەوروبەرە لە مێژووی خۆیدا ئەوەندە خەڵک و ئاوەدانیی تێدا نەبووە، تا گۆڕستانێکی وای لێ درووست ببێ، بۆیە پێیدەچێ گۆڕستانەکە هیی ئەو شەڕکەر و کوژراوانە بێ کە لە ئەنجامی هێرش و پەلامار و شەڕدا کە لەو شوێنە ڕووی داوە، لە هەردوو تەرەف کوژراون و هەر لەوێش نێژراون.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 788
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!