دەقی پیرۆزباییەکەی ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی #دهۆک#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
بەڕێزان، سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ)
بە بۆنەی ساڵڕۆژی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیزەوە، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لەکارکردن لەڕۆژنامە پرشنگدارەکەتان بۆ دەخوازم.
کوردستانی نوێ، کە لە کوردستانێکی نوێ و ئازاد دا وەک یەکەم ڕۆژنامەی کوردیی ڕۆژانە لە دایک بوو، ناوێکی گەشی ناو مێدیای کوردییە و خاوەنی خەرمانێکی پڕ بەرهەم و جێگەی شانازی هەمووانە، کە بەسەلیقە و دڵسۆزی و ماندوبوونی ڕۆژنامەنووس و کارمەندە ماندونەناسەکانی، توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاوی ڕەوتی ڕۆژنامەگەری کوردی و خوێنەرەکانی بکات، ئومێد دەکەم کوردستانی نوێ درێژە بەو ڕێبازە پیرۆزەی خۆی بدات، هەر ئەو پێگە ڕەسەن و درەوشاوەیەی هەبێت.
لەم یادە پیرۆزەتاندا و لەگەڵ داگیرساندنی مۆمی(30) ساڵەی تەمەنی ژیانی ڕۆژنامەگەریی خۆیدا، دەخوازین کوردستانی نوێ هەر لەپێشکەوتن و تاوسەندن و گەشەسەندنی پانتایی و ڕوبەری ئازادیی بیروڕا و ڕەخنەی بنیاتنەر بێت کە لەسەرەتاکانییەوە پێی ناسراوە.
هەمیشە لە پێشکەوتن و درەوشانەوەدا بتان بینم، سەرکەوتوو بن.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο

για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 3,810
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!