لە 5ی ئادار ژنێک بانگەوازی ڕاپەڕینی کرد
لە شاری #ڕانیە# ژنێک دەچێتە مزگەوتی شارەکەو بانگەوازی ڕاپەڕین دەکات دژ بە ڕژێمی بەعسی دەسەڵاتداری ئەو کاتی عێراق، بەمەش دەبێتە یەکەم بانگەواز بۆ ڕاپەڕینی گەلی کورد لەسەرجەم شارەکانی دیکەی هەرێم و خەڵک دەرژێتە شەقام.
هۆشەنگ کەریم، یەکێک لە بەشداربوانی ڕاپەڕینی شاری ڕانیە دەڵێت: بەپێی کارنامەی بەرەی کوردستانی و ئامادەکارییەکان بۆ ڕاپەرینی ئاداری 1991و دابەشکردنی ئەرکەکان، لایەنی ڕاگەیاندنی بە حزبی شیوعی عێراق دەسپێردرا، ئەوانیش خەرمان هیرانی بۆ ئەو کارە هەڵدەبژێرن.
خەرمان هیرانی، خانمە ئەکتەر، ئەو ژنەیە کە بانگەوازی ڕاپەڕینی لە شاری ڕانیە کرد، بوە هۆکاری جۆش و خرۆشی خەڵک، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوەوە خەریکی کاری شانۆییەو لە ئێستادا لەوڵاتی ئەڵمانیا دەژی، بەشداری لە چەند درامایەکدا کردوە و ڕۆڵی سەرەکەی بینیوە.
دەشڵێت: ئەوکات خاتو خەرمان هیرانی، بانگی جەماوەر دەکات بۆ ڕاپەڕین و هێرشکردنە سەر مۆڵگەکانی بەعس، دەستبەجێ لە دەوروبەری مزگەوتی گەورەی ڕانیەدا یەکەم دەستڕێژ لە هێزەکانی بەعس دەکرێت و شەڕ و ڕوبەڕو بونەوە دەست پێدەکات، خەڵکی ڕانیە لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوەو پەلاماری هێزەکانی بەعسیاندا، دواتریش سەرجەم شارەکانی دیکە هەرێم دژی بەعس ڕاپەڕین.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 223
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!