ئادەمگەلەکەی دەوری زەمانە، وەدەست کەنینە، داری گادەمە.
پاشگری (گەل) بچێتە سەر هەرناوێک لە زمانی کوردیدا دەیکات بە کۆ، ئادەمگەل: واتە کۆمەڵێک مرۆڤ، گادەمە یان گایەمە: دەوەنێکی گەڵاپانی پایزییە، تامەکە زۆر تاڵە، دەکوترێ و دەکرێتە گۆمەوەوە بۆ ڕاوە ماسی (فەرهەنگی خاڵ) کەنین: هەڵکێشان لە بن، بۆ دار یان دەوەن بەکاردێت، پەندەکە مەبەستی لە مرۆڤی سەردەمی زووە کە جەستەیان بەهێزبووە، توانیویانە دەوەنێکی وەک (گادەم) کە زۆر سەختە لە زەویدا، بەدەست هەڵبکێشن، بەڵام مرۆڤی ئەم سەردەمە، ئەو توانایەیان نییە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,011
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!