ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەی پارتی بۆ 900 کەس بەرزبوویەوە
هەرچەندە وابڕیار بوو ژمارەی ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی لە 800 ئەندام زیاتر نەبێت، بەڵام بەهۆی نارەزایی و گلەیی بەشێک لە کادیرەکانی ئەو حزبە ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە بۆ جاری سێهەم لە 860 ئەندامەوە کرایە 900 ئەندام.
وابڕیاڕە، ڕۆژی پێنجەشەممە، 3ی 11ی 2022، کۆنگرەی 14ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #زانکۆی دهۆک# بەڕێوەبچێت، سەرەتا بەپێی بڕیاری لیژنەی ئامادەکاری کۆنگرە ژمارەی ئەندامان لە 800 کەس زیاتر نەبێت، بەڵام لە دواین لیستی پێشکەش کراو، ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە گەیشتە 900 ئەندام.
ئەو کەسانەی وەک ئەندامی کۆنگرە زیادکراون پێکهاتوون لەو ئەندام و کادیرانەی کە نیگەرانن لە پارتی، یاخود لە کاتی کۆنفراسە ناوخۆییەکانی بۆ بوون بە ئەندام کۆنگرە دەنگێکی زۆریان هێنا، بەڵام دەرنەچوون.
هاوکات لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی ئەندامانی کۆنگرە ژمارەی کاندیدان بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی لە 100 ئەندامەوە بۆ زیاتر لە 131 ئەندام بەرزکراوەتەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 773
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!