کۆساری ئەو شاعیرەی
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستانبزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان شانازی پێوە دەکرد، بەڵام 29 ساڵ پێش ئێستا2022 لە ڕێکەوتی
27-12-199327-12-1993 لەلایەن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کوژرا.
خدر کۆساریخدر کۆساری ناوی خدر محەمەد ڕەشیدە و ساڵی
1967 لە
ڕانییەڕانییە هاتووەتە دنیاوە و تا پۆلی یەکەمی ناوەندی خوێندوویەتی، ساڵی
1986 خێزانی پێکەوەناوە و بووە بە خاوەنی کچ و کوڕێک بەناوەکانی (بەنان و شەیدا)، ساڵی
1987 تێکەڵی ڕابوونی ئیسلامیی بووە، لە ڕاپەڕینی ئاداری 1991دا ڕۆڵی بەرچاوی بینیوە و لە بڵندگۆی مزگەوتی گەورەی ڕانییەوە، هۆنراوەی حەماسی خوێندوونەتەوە و جۆش و خرۆشی بە ڕاپەڕین و جەماوەری ڕاپەڕیو داوە.
کۆساری جگە لە کۆڕە تایبەت و گشتییەکان، ساڵی
1992 بەشی یەکەم و ساڵی
1993 بەشی دووەمی هۆنراوەەکانی بە ناوی (سەدای کۆساری) تۆمار و بڵاو کردوونەتەوە. شاعیر بە دەنگە دلێر و زوڵاڵەکەی و زەینی بەهێز و ڕوون و لەبەربوونی سەرجەم هۆنراوەەکانی و خوێندنەوەیان و وێناکردنی مانا و مەبەست و دەربڕینەکان بە ئاماژەی خێرا و سەرنجڕاکێش، هەمووانی تووشی سەرسووڕمان دەکرد.
لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی 27-12-1993 لەناو ماڵەکانی (ڕەسواجیان)ی گوندی
زەنگڵانزەنگڵانی دەڤەری
پشدەرپشدەرە ڕەقەی سەربە شارەدێی
سەنگەسەرسەنگەسەر، کەوتە بەر دەستڕێژێکی شێتانە و تیرۆر کرا، پاشان لە گۆڕستانی کێوەڕەشی ڕانییە بە خاک سپێرا، ئەو کەسانەشی هێرشیان کردە سەری، پێشمەرگەی یەکێتی بوون و لە کاتی شەڕی بزووتنەوەی ئیسلامی و یەکێتیی، کۆساری لە تەمەنی 26 ساڵیدا بوو.
کۆساری توانایەکی بەرزی هەبووە لە زمانی کوردی و بەتایبەتیی چەمکەکانی شاهیدی هەستناسکی و باڵادەستی کۆسارین لە وێنەی هۆنراوەی و هونەرەکانی ڕەوانبێژی. هۆنراوەەکانی مۆرکێکی تایبەتیی خۆیان هەیە.
[1] Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο

για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 934
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!