لە سەروبەندی جەژنی کریسمەسدا!
ئازاد کەریمیئازاد کەریمی
عیسا، یەکێک لە منداڵەکانی ئیبراهیم، لە شەوێکی وەک ئەمشەودا لە دوو هەزار و بیست و سێ ساڵ
لەمەوبەر لەدایک بووە، بەپێی ساڵنامەی ڕۆمی کاتۆلیک. عیسا جوولەکەیەکی دیندار بووە و لە
سەردەمێکی دیاریکراودا لەدایک بووە. لەو کاتەدا جیهان لەنێوان دوو جەمسەری تۆتێمیزمی ڕۆمی و
مەزداییسمی ئەشکەنازیدا دابەش کرابوو... ئەو خاکەی عیسا لێی لەدایک بووە، پارێزگای یەهودا لە
شام ی گەورە، لەلایەن ڕۆمییەکانەوە داگیرکرابوو. جەنگاوەرانی ئەشکەنازی کە بە زمانی لاتینی
پێیان دەگوترا پارتییەکان، تیرهاوێژان و کەواندارانی لێهاتوو بوون کە ڕۆمەکانیان لە کیلیکیا یان
ئەودیوی فرات وەستاند. هەروەها لە شەڕی حەران لە ساڵی 53 پێش زایین ژەنەراڵی گەورەی ڕۆمی
واتە کراسوسیان شکست پێهێنا و لە زاخۆ کوشتیان. سەرکردەی سوپای ئەشکەنازییەکان ناوی سۆران
بوو، شاهەنشای ئەشکەنازیش ناوی هەروتا بوو.
[1] Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο

για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 1,290
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!