بەرهەم سەردار، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێنشینانی کوردستان دەڵێت: 682 یەکەی نیشتەجێبون بە عەرەب فرۆشراون و دەیان پێشمەرگە و کەمئەندام کرێچی عەرەبن.
بەرهەم سەردار دەڵێت تاوەکو ئێستا 220 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون مۆڵەتی وەبەرهێنانیان پێ دراوە، بەڵام 1% ی قەیرانەکانیان لە کوردستان چارەسەر نەکردووە چونکە یەکەکان بۆ کرێنشینان و کەسانی کەمدەرامەت نین.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد ئەو پڕۆژەیەی کە حکومەت بڕیاری لێدابوو 20 هەزار یەکە بۆ کرێچی و کەمدەرامەتان لە کوردستان درووست بکات، لە #سلێمانی# هیچ وەبەرهێنێک تاوەکو ئێستا ئامادە نییە پڕۆژەکە لە ئەستۆبگرێت..
وتیشی هەرچەندە شارەوانی سلێمانی دەڵێت زەویمان بۆ دابینکردوون، بەڵام ئامادەنین زەوییەکانمان نیشان بدەن و تا ئێستا ئەو شوێنەی بۆ خانووی کرێنشینان دیاریکراوە دیار نییە و وەهمییە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 555
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!