هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینی لە هەموو کوردستانیان پیرۆز دەکەم، پیرۆزبایی تایبەتی خۆشم ئاڕاستەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم، ئومێد دەکەم ساڵی تازە ساڵی خۆشی و شادی و کامەرانی بێ بۆ گەلەکەمان، ئەم ساڵە ببێتە وێستگەیەکی تازە بۆ زاڵ بوون بەسەر ئاستەنگەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخەی ئێستا درووست بووە.
لە کلتووری دەوڵەمەندی گەلەکەماندا، هەمیشە بۆنە و یادەکان هەوێنی ئاشتەوایی و پەرەدان بە گیانی لێبووردەیی بووە، هیوادارم هاتنەوەی سەری ساڵی تازە ببێنە هەوێنی ئاشتی، تەبایی و یەکڕیزی نێو ماڵی کورد، سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان ململانێکانیان وەلابنێن و خەبات بکەن لەپێناو یەکڕیزی و یەک وتاری کورد و هەوڵ بدەن لەپێناو گەیشتن بە ئاوات و ئامانجە گەورەکانی گەلەکەمان، ئەو ئاوات و ئامانجانەی ساڵەهایە قوربانی بۆ دەدەین و ڕووبارێک خوێن و هەزاران شەهیدمان لەپێناوی داوە، دەبێت بەرانبەر ئەو خەبات و قوربانیدانە بەرپرسانە مامەڵە بکەین و ناکرێت دەستکەوتەکانمان بکرێتە قوربانی بەرژەوەندییەکان.
دووبارە هاتنەوەی سەری ساڵی تازەی زایینی کوردستانیان پیرۆز دەکەم، بە هیوای ساڵێکی پڕ خۆشی و شادی. [1]
#کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 761
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!