سەرۆکی حکومەت لە تویتەکەیدا دەڵێت: خەمباربووم بە کۆچی دوایی پاپا بێنێدیکتی شانزەهەم. سەرەخۆشی لە کریستییانە کاسۆلیکەکان لە هەرێمی کوردستان، ئێڕاق و جیهان دەکەم.
سەرۆکی حکومەت هەروەها نووسیویەتی: وەک دۆستێکی متمانەپێکراو هەمیشە یادی دەکرێتەوە، چونکە لە ڕێگەی نزا و ئامۆژگارییەکانی، کاری بۆ جێگیربوونی ئاشتی لە وڵات و ناوچەکە بە گشتی کردەوە.
ئەمڕۆ شەممە 31ی کانوونی یەکەمی 2022، لەسەر گیانلەدەستدانی پاپا، حکومەتی ڤاتیکان لە ڕاگەیەندراوێکیدا دەڵێت بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم لە کاتژمێر 9:34 خولەک لە کڵێسەیەکی شاری ڤاتیکاندا کۆچی دوایی کردووە.
پاپا بیندیکتوسی شازدەهەم، پاپای پێشووی ڤاتیکان، کۆچی دوایی کردووە، ئەو پێشتر ماوەی هەشت ساڵ وەک ڕێبەری کریستیانەکان لە پۆستی پاپادا لە ڤاتیکان کاریکردووە، لەنێوان ساڵانی 2005 بۆ 2013. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 525
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!