یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان پاڵەوانێتی تۆپی پێی فێرگەکانی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش کۆبوونەوەی هونەری بۆ ڕێک خست.
بە بەشداری نوێنەری فێرگەی یانەکان کۆبوونەوەی هونەری پاڵەوانێتییەکە ئەنجام درا و تێیدا فێرگەی یانەی پێشمەرگە لە دوایی ئەنجام دانی تیروپشکی یارییەکانی کەوتە کۆمەڵەی یەکەمی یانە بەشدارەکانى شارى سلێمانى و لە بەرانبەر هەریەک لە فێرگەی یانەکانی شۆڕجە، قەرەداغ و چیا یاری دەکات.
ئەمە و لیژنەی پێشبڕکێکان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری داوە خولەکە بۆ لەدایکبووانی 2010 بێت و هەروەک لە یاریگەی کراوە سەرجەم یارییەکانی ئەنجام دەدرێت.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 224
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!