دوای سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەمی
یەکێتی ئافرەتانی کوردستانیەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی سکرتێری یەکێتی ئافرەتان کراو
زیبا تەهازیبا تەها شاھین وەک سکرتێری نوێ لە شوێنی دکتۆر
ڤیان سلێمانڤیان سلێمان دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ
03-01-202403-01-2024 بە ئامادەبوونی ھەڤاڵ (مەحموود محەمەد) ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و ھەڤاڵ (
هیوا ئەحمەد مستەفاهیوا ئەحمەد مستەفا) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان و ھەڤاڵ (شیلان شێخ جەعفەر) بەرپرسی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و ھەڤاڵانی بەش و نوێنەرانی دەستەی چاودێری و بەدواداچوون و بەشی کارگێڕی و دارایی و دادگا، لە مەراسیمێک دا ئاڵوگۆڕی سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ئەنجامدرا.
لە وتەیەکدا ھەڤاڵ (ھیوا ئەحمەد مستەفا) دەست خۆشی لە سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی پێشوو کرد کە کار و ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی باش ڕاپەراند و پاڵپشتی و پشتیووانی بۆ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی نوێ خواست لە کارەکانیان.
دوای سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم، ھەڤاڵ (زیبا تەھا شاھین) وەک سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ھەڤاڵانی ھەڵبژێردراوی مەکتەبی سکرتاریەت دەست بەکار بوون.
لە بەشێکی تری مەراسیمەکە سوپاس و پێزانینی مەکتەبی سیاسی و بەشی ڕێکخراوە جەماوەریی و پیشەییەکان، پێشکەش بە ھەڤاڵ (د.ڤیان سلێمان) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سکرتێری پێشووی یەکێتییەکە کرا، کە ماوەیەک بە سەرکەوتووانە کارەکانی وەک سکرتێر ڕاپەڕاندووە.
[1] Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο

για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 434
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!