قایمقامی شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارۆچکەکە جێبەجێ دەکرێن و حکوومەت چوار ملیار و نیوی بۆ ئەو مەبەستە دابین کردووە.
وارشی سەلمان، قایمقامی ئامێدی ڕایگەیاند: لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکرێن،
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان چوار ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ ئەو پڕۆژانە دابین کردووە، دوای تەواوبوونیان کاریگەریان لەسەر ناوچەکە دەبێت، چونکە ئەو پڕۆژانە پێویستی دەڤەرەکەمانن بۆ زیاتر گەیاندنی خزمەتگوزاری.
قایمقامی ئامێدی دەڵێت: پڕۆژەکان هەمەجۆرن لەوانە درووستکردنی ڕێگای پیادە بۆ چەندین ناوچەی شوێنەواریی ئامێدی، درووستکردنی شەقام لە شارەدێی
سەرسەنگسەرسەنگ و پارکێکی نوێ لە شارەدێی سەرسەنگ.
وارشین سەلمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێستا پارکی دەروازەی ئامێدی لە قۆناغی کۆتاییە و دوای تەواوبوونی بەڕووی هاووڵاتییان و گەشتیاراندا دەکرێتەوە، ساڵی ڕابردوو چەندین پڕۆژە جێبەجێکراون، چونکە دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەت زنجیرەیەک پڕۆژە لە ئامێدی جێبەجێکران.
[1] Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο

για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 453
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!