ئەسڵ بێنە و لەسەر حەسیر بنوێنە
ئەسڵ: لێرەدا مەبەست کەسێکە کە بنەچە و ڕیشە و بنەوانی هەبێت و لە بنەماڵە و بەرەبابێکی دیار بێت، کوورت و کرمانجی نەجیبزادە و خانەدان بێت، بەهۆی ڕەسەنییەوە لە هەموو بارودۆخێکدا دەتوانێت هەڵبکات و حورمەت و ڕێزی خانەوادەکەی خۆی بگرێت تاوەکوو ئەگەر لەسەر حەسیری بخەوێنیت، کە حەسیر ڕایەخێکی ڕەقە، لە لاسکی گسک و کرتی سرخ درووستکراوە، ئەگەر لەسەرییدا پاڵکەویت شوێنەواری دەردەکەوێت لەسەر پەراسووی مرۆڤ، بەڵام خەڵکی بێ بنەچە و چەرچی و پەرچی و بێ (ئەسڵ و فەسڵ) و ناکەس بەچە، هەرچی بۆ بکەیت پێی کەمە، چونکە لە بنەچەدا فێر نەکراوە و ڕانەهێنراوە و بە گەورەیی فێرە پڵاو خواردن بووە، هەر کاتێک گرفتێکت لەگەڵیدا هەبێت ناتوانیت هانا بۆ کەسێک بەرێت لە خانەوادەکەی تاوەکوو گوێ لە قسەکانت بگرێت بۆیە کورد وتویەتی: ئەسڵ بێنە و لەسەر حەسیر بینوێنە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 19
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!