کڕیدا، ئەوی تر کڕاوکڕیدا
کڕیدا لە کڕاندنی بنی مەنجەڵی شیرەوە هاتووە، کاتێک شیر زۆر دەکوڵێنرێت لەناو مەنجەڵەکەدا بن کڕێک درووست دەبێت، بە کەوچکێک دەکڕێنرێت، بەشی سەرەوەی وەکوو سەرتوێژە و ڕەنگی سپییە، بەڵام بەشی ژێرەوەی ڕەنگی ڕەش و سەرەبزۆتییە، ئەگەر بتەوێت بەتەواوەتی بیکڕێنی دەبێت بەسیمی قاپ شووشتن تەواو هەردوو چینەکەی لابدرێت، کە هەردوو چینەکە لادرا پێی دەوترێت: کڕاوکڕیدا، جگە لە بنکڕی مەنجەڵی شیر و چێشت، بن خەرمانیش ئەگەر هەموو ببردرێت و لابا و کوزریش نەهێڵرێتەوە دەوترێت: بنکڕیدایە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ جیاوازیکردن و بەراوردکردن لەنێوان دوو دەسەڵاتدا، کە یەکێکیان گەندەڵکار بێت و ئەوەی دوای ئەو گەندەڵتر بێت بۆ ئەوە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: کڕیدا، ئەوی تر کڕاوکڕیدا.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 110
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!