لە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق پیشانیانداوە و توانیویانە ڕکابەربن لە یارییەکاندا، بەڕێز حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد#ی جێگری سەرۆکی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# لە پاش یارییەکەیان لە بەرانبەر بێچووە شێرانی یانەی زاخۆ کە بە سوودی شێرە پێشمەرگەکان بە ئەنجامی 4 گۆڵی بێ وەڵام کۆتایی هات، ستایشی دەستەی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانی تیمەکەی کرد کە توانیان لەم وەرزەدا کە یەکەم جاریانە بەشداری لە ڕکابەرییەکی وا بەهێز دەکەن ئاستێکی بەرز پیشان بدەن و ئەنجامی کاریگەریان هەبێت.
هەروەک بە ناوی دەستەی کارگێڕی یانەوە پاڵپشتی بۆ دوپات کردنەوە و هیوای خواست لە یارییەکانی داهاتوویاندا سەرکەوتوبن و لەسەر ئەو ڕێچکەیە بەردەوامبن.
دواجار حاکم مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد کە یانەی پێشمەرگە بووەتە پێگە و قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین یاریزانی ئاست بەرز و بۆ داهاتووش ئەم نەوەیەی کە لە ئێستادا 2024 لە یارییەکانی خولەکە دەیان بینین دەتوانین پشتیان پێببەستین بۆ ئاستەکانی لاوان و پێشکەوتوان.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 24
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!