$باکووری کوردستان$
- پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو لە پارێزگای #وان# لە باکووری کوردستان دابەزیوە و تاوەکو ئێستا 20 سانتیمەتر بەفر باریوە. بەهۆیەوە ئەمڕۆ دەوامی قوتابخانە و فەرمانگەکان کرایە پشوو و بەهۆی زۆریی بەفرەکەوە ڕێگای سەدان گوند گیران.[1]
- ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک، لە 10 گوندی دەوروبەری شارۆچکەی قەلقەلی-ی سەر بە شاری وان، ئۆپەراسیۆنێکی هەڵکۆتانە سەر ماڵانیان ئەنجامدا. لەو ئۆپەراسیۆنەدا، هێزەکانی دەوڵەتی تورک 44 کەسیان دەستگیرکرد.[2]
- هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی تورک لە شارۆچکەی تووشبای سەربە شاری وان، هێرشیان کردە سەر ماڵی مستەفا ئەیاز، بەو تۆمەتەی ماڵەکەیان وێنەی شەهیدی تێدایە.[2]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە بورسا و هەشت ئەندامی #هەدەپە#یان دەستگیر کرد. ناوی ئەو کەسانەی دەستگیر کراون بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: لەیلا مەتین، هاوسەرۆکی هەدەپەی شارۆچکەی گەملیکی سەربە بورسا، نەعیمە ئۆکتای، بەڕێوەبەری هەدەپەی شارۆچکەی نیلوفەر، ڕۆژدا کۆجامان، ڕۆنیدا یلدیراک، دیلان ئالاداغ، سەرحەد سۆیباش، جەم کایا و هاوڵاتییەکی دیکە بە ناوی یەعقوب کە پاشناوەکەی نەزانراوە.[2]
- بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، دەوڵەتی تورک 31 ناوچەی سەر بە پارێزگای #جولەمێرگ#-ی وەک 'ناوچەی ئەمنییەتی تایبەت' ڕاگەیاند و هاتووچۆ تیایاندا قەدەغە کرا.[2]
- - سەربازە تورکەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک لە گوندی حوجەتی سەربە شارۆچکەی چناری ئامەد و هاوڵاتییەکیان بە ناوی جبرائیل کارچی کوشت.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای #لوڕستان# ڕایگەیاند، بەهۆی #بوومەلەرزە#وە لە شاری بروجێرد ئەم بەیانییە زوو ڕوویدا، 27 کەس بریندار بوون و ژمارەیەک خانووبەرەش زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە.[1]
$باشووری کوردستان$
- #کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان#ی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دیاریکردنی کاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان تەنها لەدەسەڵاتی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەو ئەوەش دەخاتەڕوو، زیاتر لە 96 هەزار دەنگدەر ناوەکانیان بە یەک دەچێت و لیژنەیەکیشیان پێکهێناوە بۆ پاککردنەوەی ناوی دەنگدەران.[3]
- کاتژمیر 5 ی ئێوارەی ئەمڕۆ، کۆنگرەی ئەنجومەنی تەندروستکارانی باشوری کوردستان، بە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکان و دەستەی هاوسەرۆکایەتی و ئەندامانی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی تەندروسکاران، کۆتایی هات.[2]
- کۆچی دوایی هونەرمەند، هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل) لە ڕانیە.[4]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Χρονολόγιο των γεγονότων