مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یونس) کرد.
=KTML_Bold=ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یونس)=KTML_End=
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی عەشیرەتی ڕۆغزایی و کەسایەتی دیاری دەڤەری #شارەزوور# و دەورووبەری خوالێخۆشبوو (لالە #سەرحەد خەلیفە یونس#)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
#25-12-2023#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=