$باکووری کوردستان$
- بە پێی بەیاننامەی قایم مەقامی تورک لە #مێردین#، بە ئامانجی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە گوندی تانیەر، قەدەغەی هاتووچو ڕاگەێنندراوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- خۆپیشاندان سەرلەنوێ لە #هەولێر# دەستیپێکرد و هێزەکانی پۆلیس، ئاساییش و پاراستن ڕێگرییان لێدەکەن بچنە بەردەم پەڕڵەمان.[4]=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:right;=KTML_Quote_Icon=❞=KTML_Quote_Content==KTML_Red=درووشمی خۆپیشاندانەکەی هەولێر:
خەڵکی قەڵا و منارە
لەو دزانە بێزارە..=KTML_End==KTML_Quote_End=
- بەیانی ئەمڕۆ گردبوونەوە و خۆپیشاندانی مامۆستایان لەبەردەم پەروەردەی شارۆچکەی #سۆران# دەستیپێکرد سەبارەت بە کێشەی مووچە و سەرۆکی لقی یەکێتی مامۆستایان له و شارۆچکەیە لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای تر دەستگیرکران.[1]
- لە هەولێر، ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و بەرپرسی #بزووتنەوەی گۆڕان# دەستگیرکران، یەک لەوان #عەلی مەحمود محەمەد# بوو، پاشان ئازاد کران.[4]
- لە سەنتەری پارێزگای #دهۆک# و لە شارەدێی #شێلادزێ#ی سەر بە شارۆچکەی #ئامێدی# خۆپێشاندانی مامۆستایان دەستیپێکرد دژ بە سیستمی پاشەکەوتی مووچە.[1]
- هێزێکی ئەمنیی زۆر لە #چۆمان# کۆکراونەتەوە بۆ ڕێگرییکردن لە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان و مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی ناڕازیی-ش سورن لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان.[3]
- مامۆستایانی #زاخۆ# لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی زاخۆ دەستیان بە گردبوونەوە کرد و داوای هەڵوەشانەوەی سیستمی پاشەکەوتی مووچە دەکەن. لەهەمانکاتدا ژمارەیەکی زۆر لە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش له و شوێنە ئامادەبوون و ڕێگرییان لە بەردەوامی ئه و گردبوونەوەیەی مامۆستایان کرد.[1]
- کارمەند و ئەندازیارانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای #دوکان# مانگرتن لە کار و وەستاندنی تۆڕباینەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای وێستگەکەیان تا چاککردنەوەی مووچەکانیان ڕاگەیاند.[1]
- لە زاخۆ، هێرش کرایە سەر پەڕڵەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان، #عەلی حەمەساڵح#.[4]
- یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی کونسڵخانەی تورکیا دەکەن لە هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دەستپێنەکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی ئەو وڵاتە بۆ #فڕۆکەخانەی سلێمانی#.[1]
- بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیێنێ، بەدواداچوون بۆ ئەو حاڵەتە دەکەن کە کەسێک پەلاماری خۆپیشاندەرێک دەدات و لێیدەدات. دەشڵێت ئەو کەسەی شەقی وەشاندووە هەر کەسێک بێت و پلە و پۆستێکی هەبێت ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە و دەبێت سزای خۆی وەربگرێت.[2]
- فرۆکەکانی تورک دیسان ناوچەکانی برادۆستیان لە بادینان بۆردومانکرد و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆریان لەو ناوچانەدا دروستکرد.[4]
- سەرۆکی #یەکێتی مامۆستایانی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت، لەسەر لێدان لە مامۆستا بەتەمەنەکەی هەولێر سکاڵا تۆماردەکەین و ناکرێت ئەوانەی شەق لە مامۆستا دەدەن سزانەدرێن.[1]
- #سەنتەری میترۆ# بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان لە ناوەندی شاری هەولێر و دهۆک و شار و شارۆچکەکانی سەر بەو دوو پارێزگەیە ڕێگری لە ڕوماڵی گردبوونەوە و چالاکییە مەدەنییەکان دەکەن. سەنتەرەکە دەستنیشانی کردووە، هێزەئەمنییەکان لە زاخۆ کەناڵێکی یەکگرتووی ئیسلامییان داخستووە و لە هەڵەبجەش پەیامنێرێکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەستبەسەر کراوە.[5]
- لە گەڕەکی ئازادی ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە بە دەستڕێژی گوللە گەنجێکیان کوشت و پاشان بەئۆتۆمبێلێک هەڵاتوون. کوژراوەکە ناوی #حەمزە محەمەد# و پاسەوانی خوێندنگای پیرەمێردە لە گەڕەکی ئازادی و لەپێش بینای خوێندگاکە تەقەی لێکراوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە بازاڕی میللی شاری #عەفرین#ی ڕۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕوویدا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەبۆنەی ڕۆژی نیشتیمانی وڵاتەکەیەوە، پانۆس کامینۆس، وەزیری بەرگری یۆنان لە لێدوانێکی دا هێرشی کردە سەر تورکیا.[1]
- لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکەوە، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند تورکیا چاوەڕێ دەکات عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوو لەدژی پەکەکە لە شنگال ئەنجام بدات، ئەگەر نا، خۆی هێرش دەکات.[2]