$باکووری کوردستان$
- #دیار غەریب#، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان-#کەجەکە#، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی #میت#-ی تورکیا پشتڕاست دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: دەبێت تورکیا مەمنون بێت کە دەستگیرکراوەکانی میت-مان لە میدیاکانەوە بڵاونەکردووەتەوە، ئێستاش دەتوانین بڵاوی بکەینەوە.[1]
- ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە شاری #مێردین#ی باکوری کوردستان، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەند هاوڵاتییەک و 10 کەسیان دەستگیرکرد.[1]
- بەهۆی بۆردومانەکانی #سوپای تورک# بۆ سەر ناوچەی #زاپ# ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوەو ماوەی دوو ڕۆژە سروشتی ناوچەکە لە ئاگردا دەسوتێت.[1]
- ژمارەیەک لە گەنجانی #ئاپۆچی#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش چوونە سەر لوتکەی دەماوەند، بەرزترین لوتکەی ئێران، پۆستەری #عەبدوڵڵا ئۆجالان#، ڕێبەری #پەکەکە#یان بەرزکردەوە.[1]
$باشووری کوردستان$
- #زانکۆی هەڵەبجە# یەکەمین دیداری مەولەوی ساز دەکات.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و #بوومەلەرزە#زانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو و بەیانی ئەمڕۆ لە سێ ناوچەی هەرێم بوومەلەرزە ڕوویان داوە.[2]
- حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی ڕفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای #دهۆک# لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە سێ کچە ئێزدی دیکە لە دەستی #داعش# ڕزگار کران کە دووانیان خەڵگی گوندی #کۆجۆ# و یەکێکی دیکەیان خەڵکی گوندی #گرعزێر# بوون و سەرجەمیان لە شاری #تەلەعفەر# بوون.[4]
- داعش لە سنووری شارۆچکەی عەیازیە هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگەش وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و تێکیشکاند. لەو هێرشەدا 12 چەکداری داعش لەلایەن پێشمەرگەوە بەدیلگیراون و 4 چەکداریش کوژراون، یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندووەتەوە.[5]
- ئارام نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەولێری #کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن# و ڕاپرسی بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی #گشتپرسی# لە سنوری پارێزگای هەولێر 15 هەزار کەس بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن، بۆ ئەم مەبەستەش لە دوای #جەژنی قوربان# ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی فۆڕمێکەوە پرۆسەی دامەزراندن دەستپێدەکات.[3]
- شارەوانی #قەندیل# دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری کە خۆیان لە چاککردنی شەقامەکان و ڕێگاوباندا دەبینێتەوە، هاوڵاتیانیش خۆشحاڵن بەو پرۆژانە کە دەبێتە هۆی هەنگاوی گرنگ لە بوژاندنەوەی ئابووری و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناوچەکە.[1]
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەناو ئاوارەکانی ناحیەی عیازیەی سەر شارۆچکەی تەلەعفەر 200 چەکداری داعش دەستگیرکراون.[3]
- کاتژمێر 10:40 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی #خورماتوو#ی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، چەند چەکدارێکی نەناسراو، لە خورماتوو دوو هاوڵاتیان کوشت و یەکێکیشیان بریندار کرد، سەرجەم قوربانییەکان عەرەب بوون.[1]
- سەرۆکی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت شەوی ڕابردوو بە نایاسایی 16 تەنکەر #بەنزین#ی خراپ لە ئێرانەوە هێنراوەتە سلێمانی.[3]
- چەند کەسێک دەستڕێژی گوللە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی #چەمچەماڵ# دەکەن و قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، دوای دوو کاتژمێر لەناحیەی ئاغجەلەر دەستگیرکراون.[3]
- هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ فیلم بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.[7]
- #زانکۆی جیهان# بەئامانجی هەنگاونان بەرەو گشتپرسی و سەربەخۆیی باشووری کوردستان، ئەمڕۆ کۆنگرەی نەخشەڕێگەی دەوڵەتی کوردستان لە ڕوانگەی زانستەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە هەولێر ئەنجامدا.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ماڵپەڕی جمهورییەتی تورکی ڕایگەیاند، تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبی ئەمریکایی کەناڵی ڕەسمی یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#)ی، لە سەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە داخست.[3]
- شەڕڤانان ڕایانگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەقەدا، تا ئێستا 70%ی ئەو شارە لەلایەن شەڕڤانانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، کە ئەو ڕووبەرە 15 گەڕەکی ئەو شارە لە خۆ دەگرێت. ڕاشیانگەیاندووە، شەڕیش لە گەڕەکانی تری ڕەقە لە دژی چەکدارەکانی داعش بەردەوامە.[6]