- پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، شەوی ڕابردوو تیمەکانیان نارنجۆکێکیان لەژێر ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکدا هەڵگرتووەتەوە، دوای ئەوەی لەلایەن دوو کەسەوە کە ماتۆرسکیلێکیان پێبووە بۆ تەقاندنەوەی دانراوە، بەڵام تائێستاش کەس دەستگیرنەکراوە.
- چەتەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا بە هاوان و چەکی قورس هێرشیان کردە سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی کوردنشینی حەلەب، بەگوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان تا ئێستا 10 تۆپی هاوانیان هاویشتوەتە سەر گەڕەکەکە.
- پارێزگاری سلێمانی بەوەکالەت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە بڕی 6 ملیار دینار بۆ مامۆستایان دابین بکات.
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 10,636
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!