- هێزێکی گەورەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هێرشی کردە سەر چیاکانی خەجەلەرزۆک، کوێرەنگ، قەیوان، دووبرا، باڵخ، حەسەن بەگ، ئوڵاغلو، گۆجار، جادەی ئەزمەر، گۆیژە، بەشێک لە دۆڵی سەفرە و زەروونی ناوچەی سلێمانی، لە ئەنجامدا 114 پایەگای دوژمنیان گرت و بە دەیان جاشیان کوشت، دەستکەوتیش سەدان پارچە چەک بوو. وابڕیار بوو کە هێزەکانی ئێرانیش هاوکات لەگەڵ هێرشی پم دا، هێرش بکاتە سەر نێوچەکانی گردە ڕەش، ماوەت، گمۆ و چوارتا بەڵام ئێران بەڵێنەکەی خۆی بەجێ نەهێنا و هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد بە تووشی شەڕێکی بەرەیی گەورەی نابەرامبەرەوە و لە ئەنجامدا دەیان پێشمەرگە شەهید بوون و زۆربەی ئەو نێوچانەی کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕزگاری کردبوون داگیرکەری عەرەبی ئێراق داگیری کردنەوە.
- دژە هێرشی داگیرکەری عەرەبی ئێراق بۆسەر جادەی گشتی ئەزمەر - سلێمانی و قۆپی دووبرا، دوژمن توانی کۆنتڕۆڵی جادە گشتییەکە بکاتەوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 9,750 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!