- مستەفای سەید قادر، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە شەڕی داعشدا تاوەکو ئێستا 29 پێشمەرگە ونبوون.
- فڕۆکە جەنگیەکانی ئەمریکا لە میحوەری خازر مۆڵگەکانی داعش بوردوومان دەکەن و هێزی پێشمەرگەی کوردستانیش چوار گوندی دیکەیان ئازاد کردوە و نزیک بونەتەوە لە چوار ڕیانی حەمدانیە.
- بەهۆی تەقینەوەی محاویلەیەکی کارەباوە، چوار ماڵی گوندێکی نزیک شاری خانەقین ئاگر دەگرێت و بەوهۆیەشەوە سێ ئافرەت و پیاوێک و منداڵێک گیان لەدەستدەدەن.
- هونەرمەندی ناسراو سادق حەریری دوای ماوەیەک لە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد.
- لە ناوچەی ڕێگەی بەغدای شاری کەرکووک و نزیک گۆرەپانی ئاهەنگەکان چەند چەکدارێکی نەناسراو لە نێو ئۆتۆمبێلێکەوە دەسترێژی گوللەیان لە (ئیبراهیم جیهاد) جێگری بەڕێوەبەری دەستەی نەزاهەی کەرکووک کرد و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 20,441 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!