- گەریلاکانی هەپەگە لەبەرانبەر کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی گەلی کورد، چالاکییەکیان ئەنجامدا و پێنج سەربازی تایبەتی سوپای تورکیایان کوشت.
- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا هەروەها وتی : ئەمریکا دەبێت لەنێوان تورکیاو شەڕڤانانی یەپەگە لایەکمان هەڵبژێرێت.
- سوپای تورکیا ڕایدەگەیێنێت: " 15 هەزار سەرباز بەسەرجەم چەکی قورس و پێشکەوتووی سەربازیی و کەرەستەکانی جەنگیی، لە سەر سنووری باکووری سووریا جێگیر کراون".
- تەقینەوەیەک لەبەردەم مەکۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان ڕوویدا و هیچ زیانێکی گیانی بەهۆی تەقینەوەکەوە تۆمارنەکراوە.
- لە ماوەی 2 ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجامی بۆردوومانکردنی گەرەکی شێخ مەقسودی کوردنشین لە شارێ حەلەب لە لایەن تیروریستانی بەرەی ئەلنوسرە و ئەحرار ئەلشامەوە بە چەکی قورس، سێ هاولاتی کوژران و 23 کەسیش بریندارن و زوربەی قوربانیەکانیش هاوڵاتی کوردن.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 12,188 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!