لە 4ی تەمموزی 1955 لە کۆیە لەدایک بووە، دەرچووی زانستە سیاسییەکانە لە زانکۆی بەغدا 1977، لە بەهاری 1979 بووەتە پێشمەرگەی یەکێتی، لە 1985 سەرپەرشتکاری مانگنامەی (ڕزگاری) بووە، کە دەنگی یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان بوو لە شاخ.
لە کۆتایی 1987 چووەتە ئەڵمانیا، لە ئەڵمانیا جێگر و دواییش سەرۆکی مەڵبەندی ئاوەدانی کوردستان بوو لە بەرلین، لە 1996 سەرەتا لەگەڵ عەبدولموئمین دەشتی تا ژمارە 28 و دوایی بەتەنیا مانگنامەی (سەکۆ) ی تا 2002 لە بەرلین دەرکردووە. لە 2003 گەڕاوەتەوە کوردستان لە کۆتایی 2004 وەک ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن لە پەڕڵەمانی ئێراق دەستبەکار بووە.
لەوێ بڵاوکراوەی (الجمعیة الوطنیة) ی دەردەکرد، کە دەنگی پەڕڵەمان بوو. تا 2007 لە بەغدا مایەوە. ئێستا سەرنووسەری گۆڤاری (کەکۆن) ە لە کۆیە،
لە 1976 کاری نووسین و ڕۆژنامەگەریی دەکات، خاوەنی چەند پەڕتووکی چاپکراوە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 7,002 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!