- کارمەندێکی فەرمانگەی کارەبای ناحیەی ڕزگاری سەربە شاری کەلار لەکاتی بەجێگەیاندنی کارەکەی، کارەبا گرتی و گیانی لەدەستدا.
- لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا کۆمەڵێک گەنجی کورد دژی لێدانی خەندەق لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، دەستیان بەسەر نووسینگەی هەرێمی کوردستان لە شاری پاریسدا گرت.
- ڕووداوی تەقەکردن لەلای لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لەهەل و مەرجێکی تەمومژاوی ڕوویدا، بەبێ ئەوەی هیچ بریندارێکی لێ بکەوێتەوە، بەڵام بەهۆی پاڵەپەستۆو بڵاوەپێکردنی قەرەباڵەغی لەبەردەم بارەگاکە دوو کەس دەست و قاچیان برینداربوو پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەکران و لەدوای چارەسەرکردن نەخۆشخانەیان بەجێ هێشت.
- لە کەمپی گەویلان سەر بە قەزای بەردەرەش بە هۆی بتڵی غازەوە پێنچ چادر دەسوتێت و بەهۆی ئەو ئاگرەشەوە خێزانێک سوتان.
- بەهۆی تەقینەوەی بتڵە غازێک لەنهۆمی یەکەمی لەماڵێک لەنزیک مزگەوتی شێخ سەعیدی پیران لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود کەسێک گیانی لەدەستدا.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 12,275 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!