دواڕۆژ
مایکڵ فالۆن وەزیری بەرگری بریتانیا ڕایگەیاند، لەساڵی 2016 دا هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی توانیویانە 2 ملیۆن هاوڵاتی لە عێراق و سوریا لەدەستی داعش ڕزگار بکەن.
مایکڵ فالۆن لەسەر عێراق و شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵ ڕایگەیاند، لەساڵی ڕابردوودا هێزەکانی بریتانیا مەشقی سەربازییان بە 32000 هێزی عێراقی کردووە، شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵیش بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەساڵی 2016 دا 25000 چەکداری داعش کوژراون و ئێستا داعش تەنیا 10%ی خاکی عێراقی بەدەستەوە ماوە و چاوەڕواندەکرێت لەمساڵدا موسڵ لە داعش پاکبکرێتەوە و کۆتایی بە داعش بهێنرێت.
مایکڵ فالۆن لەسەر سوریا بەکورتی ڕایگەیاند، هێزەکانی سوریای دیموکرات کە ئەمریکا پشتیوانییان دەکات، بە تەواوی گەمارۆی شاری ڕەققەیان داوە.
وەرگێڕانی: هونەر کەمال
- 17-01-2017
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 8,220 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!