دواڕۆژ، سامان قوبادی
بەهۆی ئەنجامدانی سەرپێچی لە ڕۆژانی جەژندا 120 ئامێری جۆراوجۆری قەساب و فرۆشیارەکانی ئاژەڵ دەستی بەسەردا گیراوە، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزارییەکان-یش لە شارەوانی #سلێمانی# ڕایدەگەینێت ژمارەی تابلۆی ئه و ئۆتۆمبیلانە نێردراوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ تاوەکو غەرامە بکرێن.
رزگار ئەحمەد، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزارییەکان لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بە دواڕۆژ-ی ڕاگەیاند لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و پۆلیس و بەشی خزمەتگوزاریەکان لە شارەوانی، بە سێ تیمی جیاواز ئه و کەسانەی لە شوێنە گشتییەکان ئاژەڵیان فرۆشتووە یان سەریان بڕیوە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا کراوە، دەست بەسەر کەلوپەلەکانیاشیاندا گیراوە.
لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزارییەکان ئاشکراشیکرد، 120 ئامێری جۆراوجۆری فرۆشیاری ئاژەڵ و قەساب دەستی بەسەردا گیراوە کە لە شوێنی گشتیدا هەڵساون بە فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ، هاوکات بۆ ئەوەی کێشەی کۆمەڵایەتی لەنێوان قەساب و فرۆشیارەکان لەگەڵ چاودێرەکان دروست نەبێت ژمارەی تابلۆی چەندین ئۆتۆمبێلمان نوسیوە و ناردومانە بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی تاوەکو غرامە بکرێن.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەیان لە ئێواراندا پاش تەواوبوونی دەوام سەرپێچییان کردووە، بڕی غەرامەکانیان لە 200 هەزار-ەوە دەستپێدەکات بۆ 600 هەزار دینار.[1]
#24-08-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,244 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!