ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) دەربارەی چالاکییەکانی ڕۆژانی ڕابردووی هێزەکانی گەریلا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەنراوی هەپەگە:
(هێزەکانمان ڕۆژی 26ی ئاب\4ی خەرمانان لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دژی سوپای تورکیای داگیرکەر کە لە شوێنێکی نێوان گردی شوندرێ و دۆڵی دەشتان جێگیر بووبوو، چالاکییەکیان ئەنجامدا. گورزی تووند لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن درا و ئەوەندەی ڕوون بوویەوە سەربازێک کوژراوە.
25ی ئاب\3ی خەرمانان کاتژمێر 23:30 لە نزیک گوندی ساخنێی ناوچەی کانی ڕەش-ی سەر بە شاری چەولیک، هێزەکانمان چاودێریی یەکینەیەکی شاراوەی دوژمنیان کرد و چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە شوێنێکی نزیکەوە گورزی تووند لە یەکینەکەی دوژمن درا و 5 سەرباز کوژران و 3ی دیکەش بریندار بوون. سەربازانی دوژمن لە دوای چالاکییەکە هاتنە شوێنی ڕووداوەکە و لەنێوان ئەوان و هێزەکانماندا شەڕێی سەخت ڕوویدا. له و شەڕەدا 2 هەڤاڵمان کە قارەمانانە شەڕیان کرد، شەهید بوون. هەر کە زانیاریی بەرفرەوان دەربارەی ئەم شەڕە بەدەستخرا، بە ڕای گشتی ڕادەگەیەنین.
سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ماوەی هەفتەیەکە لە سەربازگەی چەلێ نمێژای شرناخ-ەوە بۆمبارانی هەرێمی بەستا دەکات. بەهۆی ئه و بۆمبارانە ئاگر لە ناوچەی مەریەمین-ی هەرێمەکە کەوتەوە و هێشتاش دانەمرکاوەتەوە.)[1]
#28-08-2018#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,890 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!