- 09-12-2018
- 08-12-2018
- 07-12-2018
- 06-12-2018
- 05-12-2018
- 04-12-2018
- 03-12-2018
- 02-12-2018
- 01-12-2018
- 30-11-2018
- 29-11-2018
- 28-11-2018
- 27-11-2018
- 26-11-2018
- 25-11-2018
- 24-11-2018
- 23-11-2018
- 22-11-2018
- 21-11-2018
- 20-11-2018
- 19-11-2018
- 18-11-2018
- 17-11-2018
- 16-11-2018
- 15-11-2018
- 14-11-2018
- 13-11-2018
- 12-11-2018
- 11-11-2018
- 10-11-2018
10-12-2018
- 11-12-2018
- 12-12-2018
- 13-12-2018
- 14-12-2018
- 15-12-2018
- 16-12-2018
- 17-12-2018
- 18-12-2018
- 19-12-2018
- 20-12-2018
- 21-12-2018
- 22-12-2018
- 23-12-2018
- 24-12-2018
- 25-12-2018
- 26-12-2018
- 27-12-2018
- 28-12-2018
- 29-12-2018
- 30-12-2018
- 31-12-2018
- 01-01-2019
- 02-01-2019
- 03-01-2019
- 04-01-2019
- 05-01-2019
- 06-01-2019
- 07-01-2019
- 08-01-2019
- 09-01-2019
باکووری کوردستان
- دادگای تورکیا ساڵێک و 6 مانگ زیندانی بەسەر هەر یەک لە
عوسمان بایدەمیرعوسمان بایدەمیر و
لەیلا بیرلیکلەیلا بیرلیک پەڕڵەمانتاری پیشووی
هەدەپەهەدەپە دا سەپاند. داواکاری گشتی بەهۆی بەشداری بوونیان لە ڕێپێواندا سکاڵای لە دژی عەلی جان ئۆنلو، عایشە ئاجار باشاران، عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک پەڕڵەمانتارانی هەدەپە تۆمار کرد و دانیشتنی ئەو سکاڵایە لە دادگای سزاکانی شرنەخ بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنەدا دادگا بە پاساوی ئەوەی لە دژی یاسای ڕێپێوان و خۆپیشاندان بوون، بۆ هەر یەک لە عوسمان بایدەمیر و لەیلا بیرلیک بڕیاری سزای ساڵێک و 6 مانگ زیندانیی دەرکرد. دادگاکە دۆسیەی پەڕڵەمانتاران ئۆلون و باشارانی لەو دانیشتە جیاکردەوە و دۆسیەکەیان دەبرێتە دادگایەکی تر.
[3]
ساڵێک و 6 مانگ زیندانی بەسەر بایدەمیر و بیرلیک دا سەپێنرا
- چالاکوانانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا - TJA) و دایکانی ئاشتی لە شاری
وانوان دەستیان بە چالاکیی مانگرتن بۆ پشتیوانیکردن لە
لەیلا گیوڤەنلەیلا گیوڤەن و چالاکییەکەی کرد و مانگرتنەکەش ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.[3]
- 25 ژن لە چالاکانی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (TJA - تەژەئا) کە لە شاری
ئامەدئامەد بۆ 3 ڕۆژ دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردبوو، ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیر کران.[3]
- بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ- دەگەهە – DGH، ڕایگەیاند لە ئامەد چالاکییان ئەنجامداوە و لە 12 شوێنی شاری ئامەد دا ئاڵای
پەکەکەپەکەکەیان هەڵکردووە.
[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەمڕۆ پڕۆژەی تونێلی ڕێگەی نوێی
مەریوانمەریوان -
سنەسنە کرایەوە.
[5]
-
ئارمان غەفووریئارمان غەفووری، چالاکی مەدەنیی خەڵکی مەریوان کە ڕۆژی 2ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی مەریوان ئازاد کرا.
[6]
- هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی باپیر بەرزە کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی چیانە سەربە شاری
پیرانشارپیرانشاریان دەستبەسەر کرد.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی جەماڵ مەحموودزادە، تەمەن 26 ساڵ، کوڕی عەبدوڵڵا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەر بە ئیدارەی ئیتلاعاتی
ورمێورمێ دەسبەسەر کرا.[6]
باشووری کوردستان
- لە گوندێکی نێوان
کەلارکەلار -
خانەقینخانەقین، بۆمبێکی چێنراو تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی بەدواوەوە نەبووە.
[1]
- ئەمشەو بەهۆی کەشوهەواوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی
سلێمانیسلێمانی گەشتەکانی ڕاگرت.
[4]
- بەشێکی خانووی
ئیحسان دۆغرەمەچیئیحسان دۆغرەمەچی، کەسایەتی تورکمانی لەسەر
قەڵای هەولێرقەڵای هەولێر ڕووخا. سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای بوژاندنەوەی قەڵای
هەولێرهەولێریش دەڵێت: بەهۆی بارانبارین و خەرجنەکردنی پارەی نۆژەنکردنەوە وە ڕووخاوە.[5]

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ
- ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی خالید دۆسکی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حزبی و حکومی و ئەندامانی پە ڕلەمان و ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی شارەکانی کوردستان،
وەزارەتی ڕۆشنبیریوەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان وبەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆ لە شاری هەولێر پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ شانۆ لە هۆڵی ڕۆشنبیری بە ڕێوەچوو.[1]
- ئەمڕۆ، لە هۆڵی سەنتەری ڕۆشنبیری
کەرکووککەرکووک، بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری کەرکووک، لەگەڵ تیپی شانۆی ئاشتی و تیپی شانۆی سێکانی، مینی درامای (نیشتمانی توڕەبوون) و شانۆگەریی (دوا گۆرانی) یان نمایش کرد، دواتریش کۆڕێک لەژێرناونیشانی بنەماکانی هونەری دراما و هەڵوەستەیەک بۆ هونەرمەند یاسین قادر بەرزنجی ڕێکخرا.[2]
- لە گوندی سەرقزڵی سەربە شارۆچکەی
قۆرەتووقۆرەتوو سوپای پاسدارانسوپای پاسداران 247 سەر مەڕی ماڵێک دەبەن، شوانی مەڕەکان و کوڕێکی خاوەن مێگەلەکەش دەستبەسەردەکەن.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ لە ناوچەی ئەحداس لە کانتۆنی شەهبا بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێندراوی چەتەکانی
داعشداعشەوە، دوو منداڵ بوونە قوربانی. منداڵەکانی ئاوارەی
عەفرینعەفرینن و بەهۆی داگیرکارییەکانەوە عەفرینیان جێهێشتووە. تەقینەوەکە بووتە هۆی گیانلەدەستدانی ڕۆدی ڕەشید و برینداربوونی ئیبش عەلی، کە هەردووکیان منداڵن و لە کاتی یاریکردندا مینە چێندراوەکە تەقیوەتەوە.[2]
دەرەوەی کوردستان
-
نادیە مورادنادیە مورادی تەمەن 25 ساڵ و دینیس مۆکویگ-ی تەمەن 63 ساڵ بەهۆی هەوڵەکانیان بۆ ڕێگرتن لە بەکارهێنانی دەستدرێژی سێکسی وەک چەکێک لەکاتی جەنگدا لەلایەن یەکەم و هەوڵە پزیشکییەکانی کەسی دووەم لە شاری ئۆسلۆ خەڵاتی نۆبڵ وەردەگرن. نادیە موراد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەر لە وەرگرتنی خەڵاتەکە وتی: ئەم خەڵاتی نۆبڵە کۆتایی بە هێرشەکانی سەر خانمان و منداڵان ناهێنێت، بەڵام هەوڵدەدەین لە ڕێگەی ئەم خەڵاتەوە دەرگایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە بکەینەوە.[4]
- پۆلیسی تورک ئەمڕۆ لە ئەنقەرە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵی هاووڵاتییان لە ئەنقەرە و ڕۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا و 11 کەسی تریان دەستگیرکرد. ناوی کەسە دەستگیرکراوەکان بریتین لە: ڕۆژنامەنووس کەنعان کرک کایا، ئەبوزەر کسا بەڕێوەبەری هەدەپە لە ئەنقەرە، دەنیز ئایدن، موراد چەشمە، گوڵناز بۆزکوورت، سیمگە ئاکسان، محەمەد کۆنوک، ئۆزگە چرپان، بوراک ئایدەمیر، سەلڤی پۆڵات، محەمەد دەرسولو و ئیلکەر ئیشک.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع