ناونیشان: دەریای ناوەڕاست
ئامادەکردن: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#.
ناوەکانی دەریای ناوەڕاست.
دەریای ناوەڕاست کۆمەڵە ناوێکی هەبووە بەدرێژایی مێژوو بۆ نموونە ڕۆمانیەکان پێیان دەوت میرنۆسترم بە واتای دەریاکەمان، بەڵام لە زمانی عیبری پێی وتراوە هایام هاتیشۆن بە واتای دەریای ناوەڕاست، ولە زمانی ئەوروپی پێی دەوترێت دەریای ناوەڕاست، چونکە دەکەوێتە نێوان سێ کیشوەر و لای تورکەکان ناوی ئەکدەنیز بە واتای دەریای سپی.
ناوی دەریای ناوەڕاست لەوەوە هاتووە کە دەکەوێتە ناوەڕاستی وشکانی، ئەوروپا لە باکوورەوە و ئاسیا لە ڕۆژهەڵاتەوە وئەفریقیا لە باشوورەوە دەوری داون، و گەرووی جەبەل تاریق دەریای ناوەڕاست و زەریای ئەتڵەسی بەیەکەوە دەبەستێت، وگەرووی دەردەنیل دەریای ناوەڕاست و دەریای مەڕمەڕە و بۆسفۆر و دەریای ڕەش بەیەکەوە دەبەستێت، و لە باشوورەوە نۆکەندی سوێس دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور لەیەک جیا دەکاتەوە.
رووبەری دەریای ناوەڕاست 2,510,000کم². و تێکڕای قوڵایی ئاەکەی 1500م و قوڵترین شوێنی دەگاتە 5267 م لە قوڵایی کالیپسۆ لە دەریای ئەیونی، و دەریای ناوەڕاست لە چەند باڵێکی درێژ پێکدێت وهەر باڵێک دەریایەک پێک دێنێت وەک دەریای ئەدریاتی و ئیجە و ئایۆنی و تیرانی و ئەوپەری درێژی دەریای ناوەڕاست
3,540کم لە نێوان گەرووی جەبەل تاریق و ئەسکەندرۆنە لە تورکیا، و ئەوپەری پانی دەریای ناوەڕاست 1600کم لە نێوان لیبیا و کرواتیا.
کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست بە درێژایی مێژووی لانکەی شارستانییە کۆنەکان بووە، چونکە مامناوەندی ئاووهەواکەی پاڵنەر بووە، بۆ نیشتەجێبوونی مرۆڤ، هەروها هێمنی ئاوەکەی و جێگیری باکەی لە زۆربەی ڕۆژانی ساڵ کارکردن لە دەریای ناوەڕاست ئاسان کردووە، و لە تایبەتمەندیەکانی دیکەی دەریای ناوەڕاستدا، زۆری بەندەری سروشتی و زۆری دورگە لە دەریای ناوەڕاست کە دەتوانرێت وەک بەندەر بەکار بێت.
نموونەی شارستانییە کۆنەکانی دەریای ناوەڕاست وەک شارستانییەتی میسریەکۆنەکان و شارستانیەتی مینۆی لە دورگەی کریت، و شارستانیەتی هیلادی لە یۆنان.
زۆربەی ئاوی دەریای ناوەڕاست لە زەریای ئەتڵەسی و دەریای ڕەشەوە دێت، وچەندین ڕووباری گەورەیش دەڕژێتە ناو دەریای ناوەڕاست وەکو ڕووباری ئیبرۆی ئیسپانی و ڕووباری نیل لە میسر و ڕووباری ئالبۆ لە ئیتاڵیا و ڕووباری ڕۆن لە فەڕەنسا،
رێژەی بەهەڵمبوون لە دەریای ناوەڕاست بەرزە، بۆیە ڕێژەی سوێری لە دەریای ناوەڕاست بەرزترە لە زەریای ئەتڵەسی و دیاردەی هەڵکشان و داکشان لە دەریای ناوەڕاست زۆر کەمە چونکە وشکانی لە زۆربەی لاکانەوە دەوری داون.
$وڵاتانی کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست.$
$لە بەری ئەوروپا وەک$
ئیسپانیا، فەڕەنسا، مۆناکۆ، سلۆڤینا، کرواتیا، بۆسنە، هەرسک، چیای ڕەش، ئیتاڵیا، ماڵتا، ئەلبانیا، یۆنان و تورکیا.
$لە بەری ئاسیا وەک$
سوریا، قوبرس، قوبرسی باکوور، لوبنان و فەلەستین.
$لە بەری ئەفریقیا وەک$
میسر، لیبیا، تونس، جەزائێر و مەغریب.
$گرنگترین دورگەکانی دەریای ناوەڕاست.$
سەقەڵیە، سەردینیا، قوبرس، کۆرسیکا، کریت و مایۆرکا.[1]