ناونیشان دیاردەی خۆرگیران
نووسین: #حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم#
دیاردەی خۆرگیران.
خۆرگیران دیاردەیەکە کاتێک ڕوو دەدات کە زەوی و مانگ و خۆر لە سەر یەک هێڵی ڕاست دەبن، و مانگ دەکەوێتە نیوان خۆر و زەوی، بەم شێوەیە سێبەری مانگ دەکەوێتە سەر زەوی و تاریکی دەکات.
$خۆرگیران دوو جۆرە$
1- خۆر گیرانی تەواو (Total solar eclipse).
کاتێک ڕوو دەدات کە زەوی و مانگ و خۆر لە سەر یەک هێڵی ڕاست دەبن، و تیشکی خۆر بە تەواوی دادەپۆشرێت و ئاسمان تارێک دەبێت، و سێبەری مانگ دەکەوێتە سەر زەوی و تاریکی دەکات.
2- خۆر گیرانی ناتەواو (Partial solar eclipse).
کاتێک ڕوودەدات کە مانگ بەشێک لە تیشکی خۆر دادەپۆشێت، بە شێوەیەک ئەو ناوچەیە کە خۆرگیرانەکەی تێدا ڕوودەدات بە نیمچە سێبەری مانگ دادەپۆشرێت، واتا نیمچە سێبەری مانگ دەکەوێتە سەر زەوی.[1]