بەرایێ کۆچێ چێر بی، زەحمەتە ئاخیری خێربی
لە ناوچەی خۆشناوەتیدا چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (بەرایێ کۆچێ چێر بی، زەحمەتە ئاخیری خێر بی)، بەڵاگێڕ، خێرێکە دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی بەڵایەک، کاتێک یەکێک ئاژەڵێکی مردار دەبێتەوە بۆ دڵدانەوە وتراوە: بەراگێڕە، بەڵاگێڕە، لێرەش ئەگەر کەسێک مانگایەکی هەبێت و سەرچاوەی ماست و ماستاوی بێت ئەویش مرداربێتەوە بەهەر هۆکارێک ئەوە بەڵاگێڕییەکە زەحمەتە کۆتایی و ئاییندەی باش بێت و شوێنی پڕ ببێتەوە بۆیە لەبەر گرنگی چێر لەلای وەرزێر و گوندنشینانی کورد لە #خۆشناوەتی# وتراوە: بەرایێ کۆچێ چێر بی، زەحمەتە ئاخیری خێربی.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 68 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!