ئاگری گەڕەدێیان، لەشکری فەقێیان.
گەڕەدێ: ناوی گوندێکە لە ناوچەی #شارباژێڕ# سەربە شاری #سلێمانی#. فەقێ: بە قوتابییەک دەوترێت کە لە مزگەوت بخوێنێت (فەرهەنگی خاڵ)، نەئاگری گەڕەدێ زیان بە گوندەکانی دەوری دەگەیەنێت، نەلەشکری فەقێیان ترسیان بۆ گوند و مزگەوت هەیە، بۆ شتێک بەکاردێت کە هەر هاشوهوش بێت و ترسی نەبێت. [1]