ئارداوێژی باش نەبوو
ئارداوێژ لە بنەچەدا ئەو ئاردەیە کە بەردەئاش دەیهاڕێت و لە سووڕانەوەکەیدا فڕێی دەداتە ناو قولگەی ئاشی، وەکوو ئیدیۆم بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو کەسەی کە لە زارییەوە قسە دەردەپەڕێت وەکوو ئەو ئارداوێژەی ئاشەکە، وشان فڕێ دەدات، ئەگەر قسەکانی خۆش بوون دەوترێت: #ئارداوێژی دەمی خۆشە#، ئەگەریش قسەکانی ڕەق و ناڕیک بن لە کاتی گفتوگۆ و ئاخاوتنی داخوازی و داواکاری و هەر شتێکی تردا لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#دا دەوترێت: ئارداوێژی باش نەبوو یان ئارداوێژی دەمی ناخۆش بوو.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 30 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!