$باکووری کوردستان$
- #هەپەگە# ڕایگەیاند: ڕۆژی 28ی مانگ گەریلاکان لە #سلۆپی#ی سەربە #شرناخ# چالاکییەکیان دژی سوپای تورک ئەنجامدا، ئەو چالاکییە لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نودەمدا و کاتژمێر 05:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێک و بەکرێگیراوێکی سوپای تورک کوژران، پاشان سوپای تورک ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەکەدا دەستپێکردو بێ ئەوەی بە هیچ ئەنجامێک بگات پاشەکشەیکرد.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش ئەوەی کە هێزە نیزامی و ئینتزامییەکانی حکوومەتی کۆسپیان لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە بەرانبەر شارەداری شاری #سنە# دروست کرد، هاووڵاتییان و چالاکانی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان لە سەر گۆڕی موسلێح حوسێنی لە گۆڕستانی بەهەشت محەمەدی بەڕێوە برد.[9]
$باشووری کوردستان$
- #مەسعود بارزانی#، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوستدا، ئاشکرای کردووە، #مالیکی# هاوشێوەی #سەدام حسێن# تاوانی بەرامبەر خەڵکی کوردستان ئەنجامدا و تاوانەکەشی لە سەرووی تاوانی #ئەنفال#کردنی 180 هەزار هاووڵاتیی کورد بوو.[1]
- مەسعود بارزانی ڕایدەگەیەنێت دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، سەرکردایەتی سیاسی کوردستان لەسەر پرسەکانی خاک، ئاسمان و نەوت گفتوگۆ لەگەڵ عێراق دەکات و دەوڵەتەکەش لە ژێر ناوی (کۆماری فیدراڵیی پەرلەمانیی کوردستان) دەبێت.[1]
- هێزە ئەمنییەکانی #کەرکووک# هەڵمەتێکی گەڕان و پکشنینیان بەشێکی زۆر لەگەڕەکەکانی شارەکە ئەنجامدا، فەرماندەی پۆلیس دەڵێت لەهەڵمەتەکەدا 88 کەس دەستگیرکراون.[1]
- بە بڕیاری 10 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەدێی #قەرەتەپە#، بڕیاردرا گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی لەو شارۆچکەیەشدا بکرێت.[2]
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیێنێ، ئەنجامدانی پرۆسەی گشتپرسی لە پارێزگای کەرکووک هەنگاوێکی مەترسیدارە و گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دەکات.[2]
- لە پارێزگای #سلێمانی# #ئەنجوومەنی پەنابەرانی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان# ڕادەگەیێنرێت و نووسینگەیەکیش بۆ ئەنجوومەنەکە دەکرێتەوە. بەرپرسی ئەنجوومەنەکە دەڵێ، لەڕێگەی ئەو ئەنجوومەنەوە دەیانەوێت زیاتر دەنگیان بە ڕێکخراوەکان و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان بگات.[2]
- ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بەردەم کەناڵی #ئێن ئاڕ تی# لە سلێمانی لەدژی ڕاگرتنی پەخشی ناوخۆیی ئێن ئاڕ تی گردبوونەوە.[3]
- پارێزگار و #ئەنجومەنی پارێزگا#ی سلێمانی پەیامێک ئاراستەی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی دەکەن و ڕایدەگەیەنن، بەردەوامدەبین لەڕێگریکردن لە #بەنزین#ی خراپ، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش ڕایدەگەیەنێت، ئه و هەوڵانەی دەدرێن بۆ هێنانی بەنزینی خراپ، نایاسایین و ڕێگەیان پێنادەین.[4]
- بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە لەکۆمەڵگای مهەتی لە سنوری شارۆچکەی #شێخان#ی سەربە پارێزگای #دهۆک# کەسێک کوژراوە و 5 کەسیش برینداربون، پاشان یەک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا و ژمارەی کوژراوان بۆ 2 کەس بەرزبووەوە.[5]
- بومەلەرزەیەک لە #پێنجوێن#ی داو دواتریش بومەلەرزەیەکی تر #ڕانیە#ی هەژاند.[7]
- نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەمریکا لە ناوچەی کۆلۆمبیا سەر بە ویلایەتی واشنتۆن، لە ڕاگەیەندراوێکدا تۆمەتبارکردنی 19 کەسی بە ئەنجامدانی کاری توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی کورد ڕاگەیاند، کە لە نێویاندا 15 پاسەوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا هەن.[8]
- حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمەڵەی گرووپی پێرڵ واژۆ دەکات کە پێکدێن لە داناگاز، کۆمپانیای سنوورداری نێودەوڵەتی نەوتی کرێسێنت و کۆمپانیای سنوورداری نەوتی پێرڵ.[2]
- #سەربەست لەزگین#، بریکاری #وەزارەتی پێشمەرگە# لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا برینداربوو.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو چەتەکانی سەربە سوپای تورک و سەربازەکانی سوپا لە نێوان شارۆچکەی ماری و گوندی هەربیلی سەربە #شەهبا# جێگربوون و دەستیانکرد بە هێرشکردن بۆسەر کانتۆنی شەهبا، لەو هێرشانەدا ئەو ناوچانەیان تۆپبارانکرد کە هاوڵاتیانی مەدەنی تێیاندا دەمێننەوە، لە ئەنجامدا زیانی قورس بەر ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان کەوت. هێزە شۆڕشگێڕەکان و شەڕڤانانی #یەپەژە# و #یەپەگە# وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانی سەربە سوپای تورک تێکشکێندرا و چوار چەتەش کوژران.[6]