- مەسعود بارزانی بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕووداوەکانی ئەمداوییەی ئێڕاق و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەگەڵ پەڕڵەمانی کوردستان کۆبووەوە. لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەماندا کە بارزانی ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی وتارێک لەبارەی ڕیفراندۆمی ناوچە جێناکۆکەکان و سەربەخۆی کوردستانەوە 77 پەرلەمانتاران داوایانکرد دانشیتنەکە نهێنی بێت.
- بەرەی تورکمانی ئێڕاقی ڕایگەیاند کە ئەوان لەگەڵ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمن لە کەرکووک بەو مەرجەی لە بارودۆخێکی ئاساییدا بکرێت.
- بە مەبەستی پشتگیرکردن لە وتەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بخرێتە بەر باس، ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی دەڤەری ئامێدی لە بەردەم پەرلەمان گردبوونەوە.
- چەکدارەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام(داعش) پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 11:00 هێرشیان کردوتەسەر گوندی خەراب ئەتۆ و گوندی زۆر مێخاری هەرێمی کوبانێ. بەڵام ڕووبەروی بەرپەرچی توندی شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بوونەتەوە و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا (30) ئەندامی چەکدارەکانی داعش کوژراون و تانکێکی ئەو چەکدارانەش بە تەواوەتی تێکشکێندراوە.
- هێزێکی سوپای عیراق، لە ڕێگەی سلێمانییەوە بەرەو شاری کەلار و لەوێشەوە بۆ خانەقین و کوت، دەکشێتەوە، کە پێشتر لە نزیک کەرکووک نیشتەجێکرابوون.
- ئەمشەو لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە گەڕەکی نیدای شاری کەرکووک لەبەردەم ماڵی هاووڵاتیەکدا، دوو کەسی ئەو بنەماڵەیە بریندراو بوون.
- درەنگانی شەوی ڕابردوو لەناوچەی مەکتەب خالید لە باشووری کەرکووک بۆمبێک بەهێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە. لەئەنجامی تەقینەوەی ئەم بۆمبە کەبەهێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە پێشمەگەیەک شەهید بوو چواری تر برینداربوون برینی یەکێک لەپێشمەرگەکان سەختە، لەهەمان کاتدا لەباشووری کەرکووک لەنزیک تەکیەی کەسنەزانیەکاندوو بۆمب لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە پوچەڵکرایەوە.
- گرووپی چەکداریی داعش، شوفێری بارهەڵگرەکانی باکووری کوردستانی، کە لە دوای دەستبەسەرداگرتنی شاری موسڵ لەلایەن ئەو چەکدارانەوە، گیرابوون، ئازادکرد.