$باکووری کوردستان$
- لە #وان# لەدژی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان کە لەم ساڵانەی دواییدا زیادیکردووە، کۆمەڵەیەکی نوێ دامەزرا. مەراسیمی کردنەوەی کۆمەڵەی ستاری ژنان لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوەدەبرێت.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- پاش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و گواستنەوەی چەند زیندانیی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ نەخۆشخانە، بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی #ورمێ# دۆزی نائاساییان لەو زیندانەدا ڕاگەیاند.[7]
$باشووری کوردستان$
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن، کەسێک لە #سلێمانی# بە نەخۆشیی کڕۆنا گیانی لەدەستداوە. ئەو کەسە ناوی مەلا ڕەشیدە و پێشنوێژی مزگەوتی مەحوی-یە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378298/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 04-03-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 04-03-2020=KTML_ImageCaption_End=
- بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: نوێژی بە کۆمەڵ ڕادەگیرێت.[4]
- بازگەی ئاسایشی شارەدێی وەرتێ بۆ ماوەیەک ڕێگای نێوان شارۆچکەی #ڕانیە# و #سۆران# و #چۆمان# و #ڕواندز#ی داخست و ڕێگری لەهاتووچۆی هاوڵاتیان کرد، وەک دەڵێن بۆ ڕێگرتنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.[6]
- بە دەنگی 88 ئەندامی #پەرلەمانی کوردستان# لە دووەم دانیشتنی ئاسایی خولی بەهارەی خۆیدا، پەرلەمانی کوردستان یاسای بەرەنگاربوونەوەی بەقاچاخبردنی نەوت و لێدەرهێنراوەکانی پەسندکرد، سزای تۆمەتبارانی بەقاچاخبردنی نەوت چوار هێندەی پارەی خەمڵێندراوی نەوت و لێدەرهێندراوەکانیەتی.[3]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا لێپرسراوی مەڵبەندەکانی یەکێتی هەڵبژارد.[4]
- دژی بڕیاری سزای سێدارەی دوو هاوڵاتی لەلایەن هەردوو حکومەتی ئێران و عێراقەوە، لە شاری هەولێر گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، داوای هەڵوەشانەوەیان کرا.[6]
- لە ناو دادگای حاجیاوا، بکوژانی کوڕی فەرماندەیەکی پێشمەرگە تەقەیان لێکرا و سێ کوژرا و دوو بریندار هەن.[5]
- بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، بڕی 5 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین لە #هەولێر# دەستی بەسەردا گیرا و چەند تۆمەتبارێکیش دەستگیرکران.[5]
- ئیدارەی پارێزگای #کەرکووک# ڕاشیگەیاند، لە پێناو پاراستنی سەلامەتی ژیانی هاووڵاتیانی کەرکووک سبەی پێنجی ئازار دەکرێتە پشووی ڕەسمی. ڕوونیشیکردەوە، فەرمانگەکانی کەرتی نەوت، کارەبا، ئاو، شارەوانی و بانکەکان نیو دەوام دەکەن و تەنیا فەرمانگەی تەندروستی کەرکووک دەوامی وەک خۆی دەبێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- درەنگانی شەوی ڕابردوو ڕژێمی داگیرکەری تورک بە هاوەن و ئۆبۆس گوندەکانی سیپیبقڕان و کۆپرلیکی #گرێ سپی#یان تۆپباران کرد.[2]
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجومەنی سەربازی #منبج# ڕایگەیاند، هێرشکراوەتە سەر گوندی عەرەب حەسەنی باکووری ڕۆژئاوات منبج. ئەنجومەنە سەربازیەکە ئاشکرا کرد کە 7 گولە تۆپ بەر گوندەکە کەوتوون.[2]
- سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری چەتەکانی لە دربێسی هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ڕژێمی سوریا، لە #عەفرین#یش بە هەمان شێوە هێرشیان کردە سەر ناوچەی شێراوا.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی تورکیا گفتوگۆ لەبارەی دۆسیەی سوریا و بونی هێزەکانی تورکیا لەو وڵاتە دەکرێت. ئەم پرسە گرژە دەخاتە نێوان پەرلەمانتارانی پاردی داد و گەشەپێدان ئاکەپە و پارتی گەلی کۆماری جەهەپە و لەئەنجامدا شەڕە بۆکس لە نێوان پەرلەمانتاران دروست دەبێت.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378298/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەڕە بۆکس لە پەرلەمانی تورکیا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەڕە بۆکس لە پەرلەمانی تورکیا=KTML_ImageCaption_End=
- لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بارەگاکانی سوپای تورک لە نەیراب ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و برینداربوون. سوپای تورک کوژراو و بریندارەکانی بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە هاتای گواستەوە.[2]
- وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا هەڵوێستی لەدژی هەڕەشەکانی تورکیا لە ڕێگەی پەنابەرانەوە پیشاندا و وتی، هەڕەشەکانی تورکیا مایەی قبوڵکردن نین.[2]