- پێکدادانی پدک و ینک لە سەڵاحەدین، کە لە ئەنجامدا بارەگای ینک داگیرکرا و ژمارەیەکی زۆریشیان لێکوژرا و هەندێکیشیان لێ بەدیل گیران، کە پاشان گوللە باران کران، کە ئەمە نێوی هەندێکیانە، ڕزگار وەسمان خدر، خدر ڕەحمان، موخلیس غەفور حوسەین، ئەحمەد قادر مەولود، هیوا سلێمان عەبدوڵڵا، موحسین محەمەد مەولود و فەرحان مستەفا حەمەد، هەروەها خوێندکارێکی ئامادەییش کە نێوی بەهزاد محەمەد محەمەد بوو لەو شەڕەدا کوژرا، کە تەمەنی 15 ساڵ بوو.
- تا 06-05، هێرشی پدک، بۆسەر بنکەکانی ینک لە ئاکرێ و بەردە ڕەش، کە بووە هۆی کوشتنی چەند کەسێک، کە ئەمانە نێوەکانیانە، ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ناسراوە بە ڕێباز، نێوبراو ئەندامێکی بەرزی یەکێتی و لە پێشمەرگە سەرەتایییەکانە پاش بریندار بوونی گوللە باران کرا، سالم ساڵح و فەرهاد حەمە ئەمین.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 12,063 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!