- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێشڕەوەییەکانیان شەوی ڕابردوو، گەیشتوونەتە سەر ڕێگای سەرەکی نێوان ڕەقە-دیمەشق لەبەرەی ڕۆژئاوای تەبقە.
- دادگای ئەستەنبوڵ بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ #پەکەکە# و #کەجەکە# بڕیاری یەک ساڵ زیندانی بۆ #فیگەن یوکسەکداغ# هاوسەرۆکی زیندانکیراوی هەدەپە دەرکرد.
- وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی لە کێڵگەکانی هەرێم و #کەرکووک#ەوە ڕاگەیاند، دوای وەستانی بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بۆریی هەناردەکردنەوە.
- #ئارام شێخ محەمەد# جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری قەدەغەکردنی هەڵکردنی #ئاڵای کورد#ستان لەکەرکووک لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، یان دەبێت بەدەنگدانێکی دیکە هەڵبوەشێنرێتەوە یان تانەیەک پێشکەش بە دادگای فیدراڵی بکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی.
-هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی تەقینەوەکەی دوێنێی ئامەدی گرتە ئەستۆ کە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کردە ئامانج.[1]
- 11 ژن و منداڵی ئێزدی گەیشتنە ناو کەسوکارەکانی خۆیان لە شەنگال، کە لەلایەن شەرڤانانی هێزەکانی سۆریای دیموکرات لەشاری ڕەققە لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراون.
- بە پێی هەواڵی هەواڵدەری عەسری ئێران، لە شاری دێلۆرانی سەر بە پارێزگای #ئیلام#ی خۆرهەڵاتی کوردستان، سێ هاووڵاتی کورد، بە بیانوو و تۆمەتی ئاژاوەگێڕی، لەلایەن دەزگا نیزامیەکانی ئێرانەوە و بەشێوەیەکی دوور لە ڕەفتاری مرۆڤانە (مەسینە)یان لە مل کردوون و بەناو شاری دێلۆران-دا گەڕاندوویانن.
- بەبۆنەی 29مین ساڵیادی کارەساتی #ئەنفال#، هەڵمەتێک بۆ هەڵکردنی ئاڵای ڕەش لەشەقام و گەڕەکەکانی قەزای #خورماتوو# دەستیپێکرد، ئیدارەی شارەکەش سبەی پێنجشەممەی کردە پشوی فەرمی.[2]
- شەش زیندانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەمەبەستی هاوپشتیی زیندانیانی مانگرتوو لە باکوری کوردستان مانگرتن لە خواردنێکی سێ ڕۆژەیان ڕاگەیاند.
- ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک هەڵیانکوتایە سەر ماڵی هاوڵاتیان لە شارەکانی ئامەد، سێرت، هاتای، ئەستەنبۆل و ئانتالیا و 115 هاوڵاتیان دەستگیرکرد.[3]
- دوو چەکدار لە شاری هەولێر هێرشدەکەنە سەر #فەرهاد پیرباڵ# و برینداری دەکەن.[4]