- شەڕ و پێکدادانی نێوان گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە و یەژاستار) بەرامبەر سوپای تورک، لەناوچەی شەهید کەنداڵی هەرێمی حەفتەنین بەردەوامە.
- سوپای سەوڵاوای ڕژێمی ئێران، گوندەکانی دامێنی چیای کۆساڵانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆپباران دەکات.
- لە شاری وان هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردە سەر ئەو گەنجانەی کە بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ئاکەپە کۆبونەوەیان ئەنجامدابوو، ئەو پێکدادانەی نێوان گەنجان و هێزەکانی پۆلیس تا بەرە بەیانی ئەمرۆ بەردەوامی هەبوو.
- بەرپرسی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایدەگەیەنێت، کە تورکیا هێزێکی زۆری بە چەکیی قورسەوە لەسەر سنووری هەرێمی کوردستان کۆکردۆتەوە و ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆن دەکات، دەشڵێت: "لە تۆڵەی شەهدێکمان 12 جەندرمەی تورکیمان کوشت".