لە بەهاری ساڵی (1951) لەبناری سەفین لە گوندە خنجیلانەکەی (کاوانیان) مەکۆی شەهیدان لەبنەمالەیەکی کوردپەروەر لەدایک بووه.
لە1967 بوو بەپێشمەرگەی شۆرشی ئەیلول. 1975پەیوەندی کردوە بەشۆرشی نوێ ولەساڵی 1981 بۆ تە پێشمەرگە و کراوەتە فەرماندەی کەرت لە تیپی 91 ی سەفین بەشداری هەموو نەبەردیەکانی کردوە و دەوری بەرچاوی هەبووە لەراپەرینە مەزنەکەی 1991 دەوری کاریگەری هەبووە لە ئازادکردنی (شەقلاوە. پیرمەم. هەولێر. کەرکووک) دواتر سەرپەرشتی ئەوشەرە گەورەیەی کردوە کە بۆ بەرگری کردن لەشاری دهۆک هێزی پێشمەرگە بەرپەچی دوژمنیان دایەوە. بەشداری هەردو داستانەکەی کۆرێی کردوە هەموو پلەکانی پێشمەرگایەتی بریوە تا کارگێری فەرماندەی. تادواتر لە 20. 12. 2003 چووە ڕیزی نەمران.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,762 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!