بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی 1991 نوێنەرى #مەسعود بارزانى# بووە لەپشدەر و بێتوێن.
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
بابەکر مەحمود حەوێز، ساڵى 1927 لە دەڤەرى پشدەر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندارە، ساڵى 1975 دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵى 1976 گەڕاوەتەوە کوردستان، ساڵى 1988 دووبارە ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و ساڵى 1992 گەڕاوەتەوە کوردستان، ساڵى 1993 لە شارى لەندەنى پایتەختى بەریتانیا کۆچى دوایی کردووە.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
ساڵى 1961 پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى ئەیلوول کردووە و بووەتە ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى، ساڵى 1963 پلەى ئامر بەتالیۆنى لە هێزى کاوە وەرگرتووە، ساڵى 1967 تا 1970 جێگرى ئامر هێزى کاوە بووە لە #قەڵادزێ#، بەشدارى چەندین شەڕوداستان کردووە، لەوانە ساڵى 1968 فەرماندەیی هێزى پێشمەرگەى هێزى کاوەى کردووە بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى سەربازى وەک لێدانی بارەگاى لیوایەکى سوپاى ئێراقى لە کیوەڕەشى شارەدێى سەنگەسەر.
ساڵى 1970 تا 1974 لە مەکتەبى عەسکەرى ئەرکى بینیوە، هەمان ساڵ تاوەکوو نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول سەرپەرشیارى بەرەى شەڕەکانى چیای زۆزک بووە، ساڵى 1985 بووەتە بەرپرسی هێزێکى تایبەت سەربە مەسعود بارزانى، 1991 نوێنەرى #مەسعود بارزانی# بووە لەپشدەر و بێتوێن. [1]