کونە: کوندە: ناوێکی داڕێژراوە لە (کوند+ە) درووست بووە. لە پێستە ئاژەڵان دروست دەکرێت، بەتایبەتی ئاژەڵی (مانگا، گا، مەڕ و بەران و بزن و نێری _ سابرێن).کە بەخڕی دەیگروون و دەریدێنن، شوێنی دەست و قاچەکانی دەدوورنەوە و پارچە دارێکیشی پێوە دەدوورن، بۆ ئەوەی ئاو یا دۆی لێ نەچێت، کوندە بۆ تێکردنی (ئاو، دۆ) بەکاردێت. گەر بێت و پێستەکە هی (کار، بەرخ) بێت، ئەوا پێیدەڵێن (هیزە) کە بۆ هەڵگرتنی (ڕۆن و کەرە) بەکاردێت.
(خاتوون ئەستی چۆ کوندەی پڕ کرد هاتەوە...تفحەی موزەفەرییە ل 80-هێمن موکریانی)
Qeyd: Kurdipedia bütün dialektlərdən "bütün" kürd söz və ifadələrini toplamaq istəyir. Zəhmət olmasa Kurdipedia-ya kömək edin...
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 7,890 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!