زین: لە فەرهەنگی شێخانی دا
– ڕەحال: ئامرازێکە لەسەر پشتی هەسپ و ماین دادەنرێ، لە چەرم و تەختە دروست دەکرێت لەم بەشانە پێکدێت: (قەلتاغ: داری زین)، (قەلپووز: بەشی پێشەوەی زین)، (تەکەڵتوو: ئەو لبادەی بەرووی ژێرەوەی زیندا دەدروێ)، (خوانی زین: ئەوەندەی لە زین کە سوار لەسەری دادەنیشێ)
– ناوی دلبەری مەم بووە، مەم و زین
– ناوی کچانە
– زینو، زینۆ: ئەو ڕاڕەوەی بەنێوان دوو شاخی بەرزدا دەڕوات وەک: زینی ڕایات، زینی ماخۆبزنان، زینی ئەستیرۆکان، زینی سەران. لە هەندێ شوێنی کوردستان لە جیاتی (زین) دەلێن زینو، زینۆ. وەکو زینوی شێخ، زینوی خەلان
Qeyd: Kurdipedia bütün dialektlərdən "bütün" kürd söz və ifadələrini toplamaq istəyir. Zəhmət olmasa Kurdipedia-ya kömək edin...
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,321 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!