حکومەتی تورکیا بەفەرمانی ئاکپارتی و سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هەڵمەتی ڕەشبگیری لە باکوری کوردستان دەستپێکردوە، دوور لەهەموو یاسا و ڕێسایەکی نێودەوڵەتی و کاری پەرلەمانی و چوارچێوەی دامەزراوەی یاسا و دەوڵەتداری، هەر دوو هاوسەرۆکان (فیگەن یوکسەکداغ و سەڵاحەدین دەمیرتاش) ی پارتی دیموکراسی گەلان(هەدەپە)ی دەستگیرکرد. بەم سیاسەتە حکومەتی ئاکەیە دژی دیموکراسی و پێکەوەژیان و ئاشتی دەوەستێتەوە.. گەلی کورد قبوڵ ناکات، بۆیە ئێمە لەحزبی زەحمەتکێشانی کوردستان زۆر بەتوندی ئیدانەی ئەم سیاسەتە دەکەین و داوا دەکەین هەرچی زووە دەسەڵاتدارانی حکومەتی تورکیا لەم سیاسەتە چەوتە دووربکەونەوە و پەندێک لەمێژوو وەربگرن.
ئەنجومەنی کارگێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
هەولێر 04-11-2016
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün

simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 11,844 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!