هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند کە ڕێگەی نێودەوڵەتی نێوان ئیبەخ-ی وان و ناوچەی بازێد-ی ئاگری-یان کۆنتڕۆڵ کردووە. هەپەگە ڕایگەیاند کە لەو چالاکییەدا 6 بارهەڵگری ترانزیت لەلایەن هێزەکانیانەوە سوتێنراوە و لە چالاکییەکدا لە جولەمێرگ 9 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
'ئەو بارهەڵگرانەی کە بۆ دوژمن کاریان دەکرد سوتێندران'
لە ئیالەتی سەرحەد هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەدا لە ڕۆژی 21ی تەمووز/30ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 09:00 ڕێگەی نێودەوڵەتی نێوان ناوچەی ئیبەخ-ی وان و ناوچەی بازێد-ی ئاگری-یان کۆنترۆڵ کرد. لەو چالاکییەدا ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێل ڕاوەستێندران وکۆنتڕۆڵ کران و لەسەر ئامانجەکانی ئێمە زانیارییان دابە گەل.هاوکات 6 بارهەڵگری ترانزیت کە بۆ دوژمن کاریان دەکرد، لەلایەک هێزەکانمانەوە سوتێندران و 4 بارهەڵگریش بەتەواوی تێکشکێندران. بۆماوەیەکی درێژ سوپای تورکیا نەیتوانی هیچ کاردانەوەیەکی ببێت.
'زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا کرانە ئامانج 2 سەرباز کوژرا'
زرێپۆشەکانی سوپای تورکیا کە هاتبوون بەرەو ڕووی هێزەکانی گەریلا ببنەوە لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لەو چالاکییەدا 2 سەربازی سوپای تورکیا کوژران.
دوای ئەو چالاکییە سوپای تورکیا دەستی کرد بە تۆپباران کردنی ناوچەکە و دواتر لە ڕێگەی هیلیکۆپتەرەوە دەستیان کرد بە ئۆپەراسیۆن.
لە کاتژمێر 18:30 خولەکدا گەریلاکانمان دەستیان گرتبەسەر زرێپۆشێکی سوپای تورکیا، لەو چالاکییەدا ژمارەی کوژراوانی دوژمن نەزانراوە.
' لەجولەمێرگ دوو سەنگەری دوژمن تێکشکا و 7 سەربازی سوپای تورکیا کوژران'
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا هێزەکانمان لە ڕۆژی 21ی تەمووز/30ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 8ی ئێوارەدا لە دژی یەکینەیەکی سوپای تورکیا چالاکی ئەنجامدا. بەسەرکەوتووانە هێرشکرایە سەر سەنگەرەکانی دوژمن و لەو چالاکییەدا 2 سەنگەری دوژمن بەتەواوی تێکشکا و 7سەربازی تورکیاش کوژران.
' فڕۆکە جەنگییەکان هەرێمی زاپ و جولەمێرگ بۆردومان دەکەن'
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا ڕۆژی 22ی تەمووز/31ی پووشپەڕ لە کاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ هەرێمی شەهید ڕۆستەم-ی زاپ-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردومانکرد.
هەمان ڕۆژ و لە کاتژمێر 13:00 دا هەرێمی ستوونا ناوچەی گەڤەری جولەمێرگ بۆردومان کرا.
[1]
23-07-201823-07-2018