دەڵێی جەمەدانی لەسەرکرديە
جامانە لەکۆندا يەکێک لە دروشم و ئەدگاری پياوەتی بوو، ئەگەر کەسێک جامانەی لەسەر نەبووايە پێی دەوترا(سەر ڕووت) سەرڕووت وەک جنێو-يش بەکارهاتووە و وەک مناڵکارەش سەيری ئەوە کراوە کە بێ کڵاو و جامانەيە، ئينجا ئەگەر يەکێک کورد ووتەنی خاسيەتی پياوانەی کەم بوايە و ڕۆژێک لە ڕۆژان جامانەش بکاتە سەر بە تەنز و تەشەر و توانجەوە دەوترێت دەڵێی فڵانە کەس(جەمەدانی لەسەرکردووە يان لەسەر ناوە) واتە تائێستا بەپياو نەخوێنراوەتەوە چۆنە ئەمڕۆ خۆی کردووە بەپياو و جامانەی لەسەر ناوە.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 1,306 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!