$باکووری کوردستان$
- بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان و پشتیوانییکردنی مانگرتنەکەی #لەیلا گوڤەن#، ئەمڕۆ #سەباحەت تونجەل# هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان-دەبەپە و 14 ژنی دیکە لە زیندانی پیتی (ئێف)ی ژمارە 1-ی کاندیرای کۆجائەلی مانگرتن لە خورادنیان دەستپێکرد و بڕیارە 10 ڕۆژ بەردەوام بێت.[5]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- حوکمی 2 ساڵ و 188 ڕۆژ زیندان بۆ 6 چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامیاران بە ناوەکانی مێهرداد سەبووری، دڵنیا سەبووری، ئومید ئەحمەدی، #ئارام محەمەدی#، #شاهۆ سادقی# و ڕۆژین ئیبراهیمی لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوەی شاری #سنە# پشتڕاست کرایەوە. دەزگای قەزایی ئەو 6 چالاکە کرێکارییەی بە تۆمەتی بەڕێوەبردن و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاران تاوانبار کردووە.[3]{div class="ArticlePhoto" style="width:width:30%;height:20%;float:right;"}{img alt="" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156700/0004.JPG" style="width:100%;" onclick="Galarry (0,[[this.src, this.title]]);" title="حوکمی 2 ساڵ و 188 ڕۆژ زیندان بۆ 6 چالاکی کرێکاری کورد پشتڕاست کرایەوە"}{p class="textShadow media" style="cursor:default;text-align:center;color:rgb (0,0,0);"}حوکمی 2 ساڵ و 188 ڕۆژ زیندان بۆ 6 چالاکی کرێکاری کورد پشتڕاست کرایەوە{/p}{/div}
$باشووری کوردستان$
- #کەمال موفتی# وەزیری پێشووتری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە هەرێمی کوردستان بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری پزیشکی فاروق کۆچی دوای کرد.[4]
- شەوی ڕابردوو بەهۆی بارانبارینی بەلێزمەوە لە ناوچەی مسێریک لە شارۆچکەی سێمێلی پارێزگای #دهۆک# ئاوی باران لە کۆڵانەکان بەزبووەتەوە و بەهۆیەوە 21 ماڵ ژێر ئاو کەوتن و خاوەنماڵەکانیش بەناچاری خانووەکانیان بەجێهێشتووە.[1]
- بەیانیی ئەمڕۆ #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# لە هۆڵی لوبنان-ی شاری #کەرکووک# بە بەشداریی 150 ئەندامی شاری کەرکووک و دەوروبەری دەستی بە کۆنفرانسی هەرێمی کەرکووک کرد و تا ئێوارە بەردەوام دەبێت. لە کۆنفرانسەکەدا هەر یەک لە ڕێحان حەمادی و کۆمەڵ سەرمەند وەک هاوسەرۆکانی نوێی ئەنجوومەنی کەرکووک هەڵبژێردران.[2]
- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتیدەکاتەوە کە پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) هەڵیان کوتابێتە سەر بارەگایەکیان لە شارەدێی سنونێ لەسنووری شارۆچکەی #شنگال# و ئاڵاکەیان داگرتبێتن وەک ئەوەی بەشێک لە میدیا ئێراقییەکان بڵاویان کردووە و بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتێش لە و سنوورە دەڵێت ئەوەی ڕویدا ئەوە بووە چەند گەنجێک هاتونەتە لامان و داواکارییەکیان لە ڕێگەی ئێمەوە بەرز کردووەتەوە.[1]
- شەشەمین گروپی نوێنەرایەتی #هەدەپە# کە لە 13 ئافرەت و دوو پیاو پێکدێن، لە باشووری کوردستان مانگرتنیان دەستپێکرد و ڕایدەگەیەنن: تا گۆشەگیری سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان بەردەوام بێت، مانگرتنی ئەوانیش بەردەوام دەبێت.[1]{div class="ArticlePhoto" style="width:width:30%;height:20%;float:left;"}{img alt="" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156700/0010.JPG" style="width:100%;" onclick="Galarry (0,[[this.src, this.title]]);" title="حەسەن حسێن مزوری"}{p class="textShadow media" style="cursor:default;text-align:center;color:rgb (0,0,0);"}حەسەن حسێن مزوری{/p}{/div}
- فەرمانگەی کەشناسیی هەورامان لە ئاگادارییەکی بە پەلەدا هۆشداری دەداتە شۆفێران و ئەو گوندنشینانەی نزیکن لە چەم و دۆڵەکان بەهۆی ئەگەری درووستبوونی لافاو و تەمومژی چڕ لە سەرلەئێوارەی ئەمڕۆوە تا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە.[1]
- ئەمڕۆ شانێکی شارەکانی #سلێمانی# و #هەڵەبجە# و #گەرمیان# و دهۆک لە دەروازەی سیمالکا لەلایەن ئاساییشەوە ڕێگریان لێکرا بچەن ڕۆژاوای کوردستان.[5]
- لە سنووری شارەدێی #سەنگاو#، ئۆتۆمبێلێک کە چەند گەنجێکی تێدابووە لە بازگەیەکی پۆلیسی دارستان نەوەستاوە، دواتر شەڕەتەقە درووستبووە و، بەهۆیەوە هاونیشتمانییەک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون.[6]
- لە بەرزاییەکانی زورگەزراو لە میحوەری #مەخموور# ئەمشەو بەهۆی هەورەبروسکە #پێشمەرگە#یەک لە فەرماندەی بارزان گیانی لەدەستدا. ئەو پێشمەرگەیە ناوی حەسەن حسێن مزوریە و دانیشتووی شارۆچکەی #سۆران#ە و سێ منداڵی لە دوای خۆی جێهێشتووە.[1]
- بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە چەند گەڕەکێکی شاری #هەولێر#، ئەمشەو ئاو چووە چەندین ماڵ و زیانی ماڵی زۆر بەر ماڵەکان کەوتووە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە هەرێمی جزیر بەهۆی بارانی بارینی زۆرەوە لە زۆر شوێن لافاو ڕووی دا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- هەزاران کەس لە بەرلین دژی 25هەمین ساڵیادی قەدەغەی ئەڵمانیا لە دژی پەکەکە ڕژانە سەر شەقامەکان و هەموو قەدەغەکارییەکانی ئەڵمانیایان تێکشکاند. درووشمی بژی سەرۆک ئاپۆیان وتەوە و وێنەکانی ئۆجالان و ئاڵاکانی پەکەکە و #یەپەگە# و #یەپەژە#یان بەرزکردەوە.[2]
- سایتی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا CIA لەپاڵ بەکارهێنانی 9 زمانی جیهانی زمانی کوردیش دەخاتە لیستی بەکارهێنانەکانیەوە.[4]
- عادل مەلا ساڵح کە بەڕێوەبەری شارەدێی بەمۆیە و دانیتشووی گەرمیانه، لە کۆنگرەی باڵیۆزانی ئاشتی لە وڵاتی میسر وەک باڵیۆزی ئاشتی ڕێکخراوی (نێودەوڵەتی عەرەبی بۆ دادوەری و چارەسەرکردنی ململانێکان) دیاریدەکرێت.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Hadisələrin xronologiyası
Bu mövzuya 18,589 dəfə baxılıb
Bu məqaləyə şərh yazın!